ژنان هەزارو ٣٠٠ نامەیان بۆ سی پی تی نارد

لە باسل، ژنان لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"، هەزارو ٣٠٠ نامەیان بۆ سی پی تی نارد.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەو هەڵمەتانەی لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بۆ ئازادی فیزیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیان پێکردووە، بێ وەستان لە سویسرا بەردەوامن، لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییەکەدا، تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا "TJK-E" هەڵمەتێکی نامەی بۆ سی پی تی دەستپێکرد تا بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات، ئەمڕۆ لە شاری باسل لە سویسرا هەڵمەتەکە دەستیپێکرد.

 

ئەنجومەنی ژنان کە لە ژێر چەتری یەکیێتی ژنانی کورد لە سویسرا YJK-S"" درێژە بە کارەکانیان دەدەن، لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە هەزاران نامەیان بۆ سی پی تی ناردووە کە لە شارەکانی لۆزان، زیۆن، زیوریخ و جنێڤ و ئاراو کۆکراوئنەتەوە، ەندامانی ئەنجومەنی ژنانی ڕووناکی لەبەردەم پۆستەخانەی کلاراپلاتز کۆبوونەوە و هەزارو ٣٠٠ نامەیان بۆ سی پی تی نارد، پێش ناردنی نامەکان، نەجلا کیلیچ بە ناوی ئەنجومەنی ژنانی ڕۆناهی لێدوانێکی دا.

 

"سی پی تی وەک دوێنێ بەردەوامە لە بێدەنگی"

نەجلا کیلیچ ڕایگەیاند، گەلی کورد و هاوڕێکانیان بۆ ئەوەی سی پی تی ئەرکی خۆی بەجێبهێنێت ساڵانێکە هەڵمەت ئەنجام دەدەن و وتی: وەک کوردانی نیشتەجێی باسل ئەمڕۆ لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا داوا لە سی پی تی دەکەین،  نامە دەنێرین و دەمانەوێت جارێکی دیکە ئەرکی سی پی تی بەبیربهێنینەوە، ئەمڕۆ پراکتیزەیەکی نامرۆڤانە لە دژی ڕێبەرمان هەیە، وەک دوێنێ، سی پی تی ئەمڕۆش بەردەوامە لە بێدەنگی، جارێکی تر بیرتان دەخەینەوە کە ئەم هەڵوێستەی سی پی تی قبوڵ ناکەین، تا ئەوکاتەی ڕێبەرمان ئازاد دەبێت، وەک ژنی کورد لە هەموو بوارێکدا بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان.

 

دوای وتارەکە هەزارو ٣٠٠ نامەی واژۆکراو بۆ سی پی تی نێردران.