ژنان هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندییان له سه‌ر سه‌مرا گوزه‌ل شه‌رمه‌زار كرد
بزوتنه‌وه‌ی ژنانی ئازاد "ته‌ژه‌ئا" هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندییان له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاری ئامه‌دی هه‌ده‌په سه‌مرا گوزه‌ل شه‌رمه‌زار كرد. ناوەندی هەواڵ
بزوتنه‌وه‌ی ژنانی ئازاد "ته‌ژه‌ئا" هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندییان له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاری ئامه‌دی هه‌ده‌په سه‌مرا گوزه‌ل شه‌رمه‌زار كرد.
ناوەندی هەواڵ
له‌چالاكی به‌رده‌م بینای ناوچه‌ی جزیری هه‌ده‌په ژماره‌یه‌كی زۆر ژن ئاماده بوون و راگه‌یه‌نراو له لایه‌ن زیلان ئه‌جه‌ڤیته‌وه هاوسه‌رۆكی ناوچه‌ی جزیری هه‌ده‌په خوێنرایه‌وه.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "ئاكه‌په-مه‌هه‌په به‌و بڕیاره چاره‌سه‌رنه‌كردنی پرسی كورد ده‌سه‌پێنن، به‌و بڕیاره ده‌یانه‌وێت هه‌موو لایه‌نه‌كانی هۆگری یه‌كسانی، ئازادی بێده‌نگ بكه‌ن و چاوترسێنیان بكه‌ن، راستی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كاته‌ی ئه‌و وێنه‌ی تێدا گیراوه به نه‌بوو داده‌نرێت، ئه‌وه وێنه‌ی ئازاری قورسی گه‌لی كورد و ژنانی كورده، راستی هاوبه‌شی ملیۆنان ژنی كورده كه ناچاركراون له بنه‌ماڵه‌ی خۆیان دووربكه‌ونه‌وه، هیچ كۆنسێپتێكی هێرش ناتوانێت ئه‌و راستیه په‌رده‌پۆش بكات".
له درێژه‌دا ئه‌جه‌ڤیت وتی: " سه‌مرا گوزه‌ل ئیراده‌ی ئێمه‌یه، ده‌نگی ژنان و گه‌نجانه، بانگه‌وازی ئێمه بۆ هه‌موو ژنانه كه هۆگری تێكۆشانی ژنانن، به‌رگریی له سه‌مرا گوزه‌ل به‌رگری له كاری سیاسی ژنان، به‌رگریی له تێكۆشانی ژنانه، ئه‌و هێرشه بۆ سه‌ر گه‌لان و ئیراده‌ی ژنان ئێمه له تێكۆشان دوورناخاته‌وه".