ژنان بە جلی کوردییەوە لە ئاهەنگی قەندیلدا بەشدارن

ئاهەنگی پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆز ئەمڕۆ لە قەندیل بەڕێوەدەچێت، ژنانی چوار پارچەی کوردستانیش بە جلوبەرگی ئاڵوواڵاوە بەشدارن.

ناوەندی هەواڵ

 

ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە قەندیل بەڕێوە دەچێت، لە ٢٠ی مانگیشەوە بەشێک لە هاوڵاتیان لە چوار پارچەی کوردستانەوە هاتنە قەندیل و شەویان بە هەڵپەرکێ و گۆرانی بەسەر برد.

 

ئەمڕۆش لە هەرێمی بادینانەوە تا گەرمیان، لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی باشوری کوردستانەوە هاوڵاتیان ڕوویان لە قەندیل کردووە بۆ پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆز.

 

لە ئاهەنگی قەندیلدا ژنان بە جلوبەرگی کوردی و منداڵان بە ڕەنگی ئاڵوواڵاوە بەشدارن، و چاوەڕێی دەستپێکردنی ئاهەنگی نەورۆزن.

 

ئاهەنگی نەورۆزی قەندیل لە کاتژمێر ١١:٠٠ بە بەشداری هونەرمەندان شیلان عوسمان، چۆپی فەتاح، ناسر ڕەزازی، دیار دەرسیم، بەختیار ساڵح و گروپی میوزیکی شەهید سەردەشت و شەهید سەرحەد، بەڕێوەدەچێت، تا ئێستاش بەشێكی زۆری هاوڵاتیان لە ڕێگەدان تا بگەنە ئاهەنگی نەورۆزی قەندیل.

 

ت.پ