لە شاری هەولێر ژنێک لەلایەن برایەکیەوە کوژرا
ژنێکی ٣٧ ساڵ لە شاری هەولێر لەلایەن براکەیەوە کوژرا و پۆلیس تا ئێستا ڕووداوەکەی بە فەرمی ڕانەگەیاندووە.
ناوەندی هەواڵ
دوێنێ، ١٦ی کانوونی دووەم لە گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر ژنێکی تەمەن ٣٧ بۆ ٤٠ ساڵ لە لایەن براکەیەوە بە نزیکەی ١٠ چەقۆ دەکوژرێت.
بە گوێرەی زانیاریەکان دوای ماوەیەک بکوژەکە خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان دەکات، بەڵام تا ئێستا هۆکاری کوشتنەکە نەزانراوە و دەزگا ئەمنییەکانی هەولێر زانیارییەکیان لەبارەی رووداوەکە ڕانەگەیاندوە.