ڕۆژنامەنووسێکی سودانی خەڵاتی میدیایی ئیگادی بەدەستهێنا

ڕۆژنامەنووس سەلما عەبدولعەزیز بەهۆی لێکۆڵینەوەکانی لە "کوشتن لەسەر مۆبایل" خەڵاتی میدیایی ئیگادی ساڵی ٢٠٢٤ی بەدەستهێنا، بڕیارە ڕۆژی ٢٢ی تشرینی یەکەم لە کۆڕێکی گەورەدا لە نایرۆبی پایتەختی کینیا ڕێزی لێبگیرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

خەڵاتی میدیایی ساڵی ٢٠٢٤ تیشک دەخاتە سەر ئەو چیرۆکانەی کە یەکڕیزی و ئاشتی و ئاسایش و هاوکاری ناوچەیی بەرەوپێش دەبەن.

 

بەدواداچوونەکەی ڕۆژنامەنووس سەلما عەبدولعەزیز "کوشتن لەسەر مۆبایل" چیرۆکی دەیان ژنی ناوچەی دارفور لە سودان بەڵگە دەکات کە لەلایەن خێزانەکانیان، کەسوکاریان یان کەسانی هەمان هۆزەوە کوژراون، ئەشکەنجە دراون چونکە مۆبایل لەدەستیاندا دۆزراوەتەوە، تاوانباران بە هاوکاری سەرکردەکانی ئیدارەی ڕەسەن، یان کەسوکاری ژنەکان لە سزا ڕزگاریان بوو، بە بیانووی ئەوەی تاوانبارەکە ئەندامی خێزانەکە.

 

بەدواداچوونەکە لەسەر کۆمەڵێک پلاتفۆرم بە زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی بڵاوکرایەوە.

 

خەڵاتی میدیایی ئیگاد یەکێکە لە گرنگترین خەڵاتەکان دەبەخشرێت بۆ بەرهەمە ڕۆژنامەوانییەکانی هەشت وڵات: جیبۆتی، سودان، باشووری سودان، سۆماڵ، کینیا، ئۆگاندا، ئەسیوپیا، و ئێریتریا.

 

خەڵاتەکانی ئەمساڵ لە دەوری تەوەری چالاکی ئیلهامبەخشی هیوا بۆ داهاتوویەکی ئارام و ئاسایش دەسوڕێنەوە، هەروەها دان بە ڕووماڵکردنی ڕاگەیاندنەکاندا دەنێن کە ئاشتی و ئاسایش و هاوکاری ناوچەیی بەرەوپێش دەبەن، هەروەها تیشک دەخەنە سەر ئەو چیرۆکانەی کە یەکێتی و خۆڕاگری و هیوا لە سەرانسەری وڵاتانی ئەندام بەرەوپێش دەبەن.