ڕۆژنامەنووسێک و منداڵەکەی له تۆپبارانەکانی ئیسرائیل لە غەززه کوژران
لە تاوانێکی نوێدا ڕۆژنامەنووس ئیسلام میقداد و منداڵەکەی لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە کوژران.

غەززە
سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی فەڵەستین بە ئامانج گرتنی ڕۆژنامەنووس ئیسلام میقداد دەکات، بەردەوامی بە ئامانج گرتنی میدیاکاران هەوڵێکی ئاشکرایە بۆ بێدەنگ کردنی ڕاستیەکان و تیرۆرکردنی ئەو دەنگە پیشەییانەی کە ئازارەکانی گەلی فەلەستین بە جیهان دەگەیەنن.
ڕۆژنامەنووس ئیسلام نەسرە دین میقداد و منداڵەکەی لە بۆردومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ماڵەکەی لە گەڕەکی ئەمال لە ڕۆژئاوای خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە کوژران.
ئیسلام نەسرە دین میقداد دوایین ڕۆژەکانی ژیانی بە چاوەڕوانی چاوپێکەوتنی کچە بچووکەکەی بەسەر بردبوو، کە لە میسر چارەسەری بۆ دەکرێت، بەڵام فڕۆکەی مەرگ بەپەلە ڕایگەیاند و هیوای کۆبوونەوەکە بوو بە تراژیدیایەکی دڵتەزێن.
ئیسلام میقداد لەنێو هاوپیشەکانیدا بە پرۆفیشناڵیی بەرز پابەندبوونی مرۆڤدۆستی ناسراو بوو، دەنگێکی بوێر بوو کە تراژیدیاکانی لە دڵی ڕاستیەوە دەگوازتەوە، تراژیدیای ڕۆژانەی هاوڵاتیانی غەززە لەژێر گەمارۆدان و بۆردومانەکانی بەردەوامدا دۆکیۆمێنت دەکرد، تەنیا هەڵگری ڕووداوەکە نەبوو، بەڵکو یەکێک بوو لەوانەی ئاگرەکەی دادەپۆشێت تا بەخوێنی خۆی لاپەڕەیەکی نوێی لە تۆماری قوربانی وەرگرت.
کوژرانی ئیسلام میقداد ژمارەی ئەو رۆژنامەنووسانەی لە شەڕەکەدا کوژراون لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ەوە گەیشتە ٢١٠ ڕۆژنامەنووس کە زیاتر لە ٢٧ژنە ڕۆژنامەنووسیان لە زیادبوونێکی مەترسیدار کە ڕەنگدانەوەی پشتگوێنەدانی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ ئەو پارێزگارییەی، بۆ کارمەندانی میدیا بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان دەستەبەر کراوە.
لە چەند مانگی ڕابردوودا، ئامێری جەنگی ئیسرائیل دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ماڵی ڕۆژنامەنووسان و ئۆتۆمبێلەکانی هەڵگری باجی ڕۆژنامەگەری کردە ئامانج لە هەوڵی بێدەنگکردنی دەنگی ئازاد و ڕێگریکردن لە بڵاوکردنەوەی ڕاستی ئەو کۆمەڵکوژی و وێرانکارییە بەرفراوانانەی کە لە سەرانسەری کەرتی غەززەدا ڕوویانداوە.
لەچوارچێوەیەکی پەیوەندیداردا، سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی فەلەستینی بە تاوانکردنی کوشتنی ڕۆژنامەنووس ئیسلام میقداد کرد، بە لەبەرچاو گرتنی بەردەوامی بەئامانجکردنی میدیاکاران هەوڵێکی ئاشکرایە بۆ بێدەنگکردنی ڕاستیەکان، تۆقاندنی ئەو دەنگە پیشەییانەی کە ئازارەکانی گەلی فەلەستین بە جیهان دەگەیەنن ،داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ و نەتەوە یەکگرتووەکان کرد هەنگاوی بەپەلە بگرنەبەر بۆ ڕاگرتنی ئەم پێشێلکاریانە و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەران و پاراستنی ڕۆژنامەنووسان لە ناوچە ناکۆکەکان بەتایبەتی لە کەرتی غەززە.
سەندیکاکە دڵنیایان لەوە کردەوە کە ئیسلام میقداد نموونەیەک بووە بۆ ڕۆژنامەنووسێکی مەیدانی کە سەرەڕای مەترسی لە ئەنجامدانی ئەرکەکەی پاشگەز نەبووەتەوە، لەدەستدانی ئەو زیانێکی گەورەیە بۆ میدیای فەلەستینی.
شایانی باسە ئیسلام میقداد لەگەڵ دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ناوخۆیی کاری کردووە، بەشداری کردووە لە دۆکیۆمێنتکردنی پێشێلکارییەکانی هێزەکانی ئیسرائیل لە ماوەی چەند ساڵێکدا و ئامادەییەکی بەرچاوی هەبووە لە گواستنەوەی ئەو وێنەیە لە مەیدانەوە لەکاتی هێرشەکانی پێشووی سەر غەززە و سەرەڕای بارودۆخە سەختەکان تا ساتی مردنی وازی لە ڕۆڵی مرۆیی و پیشەیی نەهێنا.
بەئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان وەک گەواهیدەرێکی زیندووە بۆ نرخی وشەکە لە کاتی بۆردومانەکەدا،قوربانی قورسی کادرەکانی ڕۆژنامەنووسان لە پێناو گەیاندنی ڕاستیدا ،لەگەڵ ڕۆیشتنی ئیسلام میقداد برینەکانی فەلەستینییەکان قوڵتر دەبنەوە، ناوێکی نوێ دەخەنە لیستی کوژراوەکانەوە کە لە پێناو بەرگریکردن لە دەنگی چەوساوەکان کوژراون.