ڕۆژنامەنووسان گوڵستان و هێرۆ لە لیستی''ڕۆژنامەنووسی کوژراو''ی یونسکۆدان

گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لەسنوری پارێزگای سلێمانی کرانە ئامانج، لە لیستی "ڕۆژنامەنووسە کوژراوەکان" ییونسکۆدا جێگیرکران.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین، کە لە ٢٣ی ئابدا لەسەر ڕێگای شارۆچکەی سەیدسادق لەسنووری شاری سلێمانی لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە ئۆتۆمبێلەکەیان کرایە ئامانج، لەلایەن رێکخراوی پەروەردەیی و زانستی و ڕۆشنبیری نەتەوەیەکگرتووەکانەوە "یونسکۆ"وە خراونەتە لیستی''ڕۆژنامەنوسە کوژراوەکانەوە''.

 

گوڵستان تارا ماوەی ٢٠ ساڵە لە باكوور و ڕۆژئاوا و باشووری كوردستان كاری ڕۆژنامەنووسی كردووە و ماوەی سێ ساڵە وەك ڕاوێژكاری میدیایی لە كۆمپانیای چەتر كاری دەکرد.

 

هێرۆ بەهادین لە ساڵی ٢٠١٨ ەوە دەستی بە کاری ڕۆژنامەوانی کردووە و لە کۆمپانیای چەتر مۆنتێر بوو.