ڕۆژنامەنووس کیبرییە ئەڤرەن ماوەی سێ ڕۆژە دەستبەسەرکراوە
ڕۆژنامەنووس کیبرییە ئەڤرەن، کە لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەیدا لە ٩ی شوبات دەستبەسەرکرا، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە لقی تەم کۆجالی دەستبەسەرکراوە.

ئیستەنبوڵ
ڕۆژنامەنووس کیبرییە ئەڤرەن لە ٩ی شوبات لە هەڵکوتانە سەر ماڵەکەیدا دەستبەسەرکراوە، دواتر بۆ لقی تەم کۆجالی گواسترایەوە.
ڕۆژنامەنووس کیبرییە ئەڤرەن تۆمەتبارکراوە بە "ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی نایاسایی" و "دابینکردنی یارمەتی دارایی بۆ ڕێکخراوێکی نایاسایی" بە تۆمەتی ناردنی پارە بۆ هاوڕێ زیندانییەکەی لە ساڵی ٢٠٢١دا.
بڕیاری نهێنی بۆ دۆسیەکە هێشتا بەردەوامە و کاروبارەکانی ئاسایشی کیبرییە ئەڤرەن هێشتا تەواو نەکراون.