ڕۆژنامەنووس هەڤاڵ ئارسلان دەستبەسەر کرا
ڕۆژنامەنووس هەڤال ئارسلان لەو بنکەی پۆلیسە ڕاگیرا کە بانگهێشتی بۆ کراوە و ڕەوانەی ناوەندێکی دیپۆرتکردنەوە کراوە.

ناوەندی هەواڵ
ڕۆژنامەنووس هەڤاڵ ئارسلان ڕۆژی ٢٣ی ئەیلوول لە بنکەی پۆلیسی بەلجیکا ڕاگیرا و ڕەوانەی ناوەندێکی دیپۆرتکردنەوە کرا.
ئەو ڕۆژنامەنووسە ماوەی دوو ڕۆژە بەبێ هیچ پاساوێکی یاسایی ڕاگیراوە. باس لەوەش کراوە کە دەیانەوێت ڕادەستی فەرەنسا بکەنەوە. ئەو پارێزەرانەی لەگەڵ هەڤاڵ ئەرسلان کۆبوونەتەوە، ڕایانگەیاندووە کە تەندروستی ئەو کچە باشە و دەسەڵاتدارانی بەلجیکا ڕێکارەکانی پەنابەری جێبەجێ ناکەن، بەڵکو لەبری ئەوە هەوڵیانداوە مافی نیشتەجێبوونی ڕۆژنامەنووسەکە زەوت بکەن.
لە لایەکی دیکەوە ڕۆژنامەنووسان داوایان لە حکومەتی بەلجیکا کرد هەڤاڵ ئارسلان ئازاد بکات.