ڕۆژنامەنووس ڕێحان حاجیۆئۆغڵو سزای چوار ساڵ و دوو مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا
لەو دۆسیەیەی کە لە دژی ڕۆژنامەنووس ڕێحان حاجیۆئۆغڵو کرایەوە، سزای چوار ساڵ و دوو مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژنامەنووس ڕێحان حاجیۆئۆغڵو، ١٧ی کانوومی دووەمی ٢٠٢٥ لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵێکدا، دەستبەسەر کرا، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەک کە لە ئیستەنبوڵ دەستی پێکردبوو، ڕێحان هاجیۆئۆغڵو لە ٢٠ی کانوونی دووەم بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی” دەستبەسەر و لە ١٣ی حوزەیران ئازاد کرا.
دانیشتنی کۆتایی دۆسیەی ڕێحان حاجیۆئۆغڵو لە دادگای باڵای تاوانەکانی ٢ی شاری وان بەڕێوەچوو، ڕێحان حاجیۆئۆغڵو ئامادەی دانیشتنەکە نەبوو، پارێزەرەکانی و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە شارەکەدا لە دادگا ئامادە بوون.
دوای خوێندنەوەی بۆچوونی داواکاری گشتی کە داوای سزادانی "ئەندامێتی ڕێکخراوێکی تیرۆریستی" دەکرد، پارێزەرەکان بەرگری خۆیان خستەڕوو، پارێزەر ڕەسوڵ تەمور ڕایگەیاند، کە پیشەی ڕۆژنامەگەری لەم دۆسیەیەدا دادگایی دەکرێت و داوای بێتاوانی بۆ بریکارەکەی کردووە، دوای بەرگری، دەستەی سوێندخواردن بڕیارەکەی خۆی ڕاگەیاند، دادگا بە تۆمەتی "یارمەتیدان و هاوکاریکردنی ڕێکخراوێکی تیرۆریستی" سزای ٤ ساڵ و ٢ مانگ زیندانی بۆ ڕێحان هاجیۆئۆغڵو سەپاند و بڕیاریدا بە درێژەدان بە کۆنترۆڵی دادوەری لە شێوەی قەدەغەکردنی گەشتکردندا.