ڕۆژنامەنووس ڕاهیلا گوپتا: پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی کورد و تورک گرنگە

ڕۆژنامەنووس ڕاهیلا گوپتا ڕایگەیاند کە دەوڵەتی تورکیا پێویستە گوێ لە بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک'ی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بگرێت و وتی:" پێکەوە ژیانی کورد و تورک، دەربڕینی ناسنامەی خۆیان بە ئازادی گرنگە."

 ناوەندی هەواڵ- بانگەوازی مێژوویی بۆ 'ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک' لەلایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٧ی شوباتدا وەک چارەسەری پرسی کورد و ئاشتی بەردەوام پێناسە دەکرێت، پشتگیری لە بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک' لە زۆر لایەنەوە دێت، ئەو بانگەوازە دوای سێهەمین کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی پارتی یەکسانی و دیموکراتی گەلان- دەم پارتی بوو، و لێدوانی پشتیوانی لە لایەن زۆرێک لە گرووپەکانەوە درا، لەوانەش دایکانی ئاشتی و ڕێکخراوەکانی ژنان.  

 

 ئەندامی خوشکی ڕەشپێستی باشوور" "south hall black sister و ڕۆژنامەنووس ڕاهیلا گوپتا ڕایانگەیاند کە دەوڵەتی تورکیا پێویستە گوێ لە بانگەوازەکەی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بگرێت، ڕاهیلا گوپتا بێمتمانەیی خۆی بەرامبەر دەسەڵاتداران دەربڕی و لەگەڵ دەزگاکەمان باسی کرد.

 

 'عەبدوڵڵا ئۆجالان بیرمەندە'

 

 ڕاهیلا گوپتا لەسەرەتای قسەکانیدا ڕایگەیاند کە پشتیوانی لە خەباتی کورد دەکات و وتیشی:" بینینی باننگەوازێکی ئاشتییانە و دیموکراسییانە بۆ تێکۆشانی کورد کە ماوەیەکی درێژە بەردەوامە، دەبێ هەمیشە بە شێوەیەکی وازراو پێشوازی لێبکرێت،من وەک یەکێک لەو کەسانە قسە دەکەم کە پشتیوانی خەباتی گەلی کورد دەکەن، دەزانم کە گەلی کورد لە خەباتی خۆیدا بۆ پاراستنی ناسنامەی خۆی، بۆ ئەوەی بە دوور لە ستەم و لە ئازادیدا بژی، بە خوێنی خۆی باجی گەورەی داوە، بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان بیرمەندێکی ڕوونە؛  گەلی کورد بە ڕێزەوە باسی دەکات و شیکارییەکانی بۆ سیاسەتی جیهانی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی سەلماندوویانە کە ڕاستن."

 

 دیارترین پرسیار ئەوەیە: بۆچی ئێستا؟

 

 ڕاهیلا گوپتا، کە وردەکاری کۆبوونەوەکان نازانێت، خۆی بە 'چاودێرێکی دەرەکی' وەسف دەکات و ئاماژە بەوە دەکات کە تەیب ئەردۆغان سەرۆکی ئاکەپە سەبارەت بەو بانگەوازە لێدوانێکی گشتی باشی نەداوە و دەڵێت:" پەکەکە پێشتر داوای چەکداماڵین و ئاشتیی کردووە، بەڵام بە هۆی هێرش کردنە سەریان ئاشتی پێکنەهاتوە."

 

 ڕاهیلا گوپتا لە درێژەی قسەکانیدا وتی:" ئێستا دیارترین پرسیار ئەوەیە: بۆچی ئێستا؟ ئەگەر ئەم قۆناغەی ئێستای قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەراورد بکەین لەگەڵ دوا هەوڵی ئاشتی و بەهاری عەرەبی ساڵی ۲۰۱۱، بارودۆخی ئەمڕۆ زۆر جیاواز دەردەکەوێت، ئەو سەردەمە ساتێکی بەهیوا بوو، وەک ساتێک سەیر دەکرا کە دیکتاتۆرە پاوانخوازەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لەلایەن دەسەڵاتی جەماوەرییەوە بڕوخێنرێن، بەڵام ئەمڕۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جارێکی دیکە تووشی گێژاو بووە، بەتایبەتی لاوازبوونی ئێران لەڕێی شەڕی حەماس و ئیسرائیل و ڕووخانی ئەسەد و سەرهەڵدانی پارتێکی ئیسلامی سیاسی له سووریا و پێشهاتە گرنگەکانی دیکە، بەتەواوی هاوسەنگی جیۆپۆلەتیکی گۆڕیوە، بەڵام ئەم دۆخە هەست بە ساتێکی هیوا ناکات. بە پێچەوانەی هەنگاوەکانی ئیسرائیل بەرەو فاشیزم و ئیسلامیزمی چەتەکانی تەحریر شام و ئاراستەی پاوانخوازانەی ئەردۆغان وەک سەردەمێک سەیر دەکرێن کە دەسەڵات ڕەقتر بووە."

 

'داوای ئۆجەلان بۆ دیموکراسیکردن گرنگە'

 

 ڕاهیلا گوپتا ڕایگەیاند، گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە پێگەی تورکیای بەهێزتر کردووە و وتیشی: "لە سووریا حکومەتێک هەیە کە تورکیا پشتیوانی دەکات و بەهۆی ئەوەوە دەکرێت وا دەربکەوێت کە ئەردۆغان هەموو کارتەکانی بەدەستەوەیە، کاتێک ئەسەد هاتە سەر دەسەڵات، هەندێک هاوسەنگی لە نێوان ئەسەد و ئەردۆغاندا هەبوو. لە چوارچێوەی ئەم هاوسەنگییە یان بۆشاییەدا، ڕۆژئاوا توانی بەردەوام بێت لە بوون، لەوانەیە ئەوەندە ئاسان نەبووبێت، بەڵام جارێکی دیکە توانی بوونی خۆی بپارێزێت. پرسێکی تر پرسی کورد لە عێراقە، ئەردۆغان هەمیشە لە پەیوەندیدا بووە لەگەڵ کورد لە عێراق، ئەم پەیوەندیانە هێندەی تر بەهێزتر بوون، جگە لەوەش چەتەکانی تەحریر شام تەنانەت داوای ئەوە دەکات کە هێزەکانی قەسەدە پەیوەندی بە سوپای نیشتمانی سووریاوە بکەن، بانگەوازەکەی ئۆجەلان بۆ دیموکراسیکردن زۆر گرنگە، بەڵام بۆچی دەبێت ئەردۆغان گوێ لەم بانگەوازانە بگرێت؟ ئەو کەسێکە دەیەوێت دەستوور بگۆڕێت و دیموکراسی لاواز بکات و دەسەڵاتەکەی درێژ بکاتەوە."

 

 ڕاهیلا گوپتا سەرنجی بۆ ڕێبازی حکومەت بۆ بانگەوازەکانی 'ئاشتی' ڕاکێشا و ڕایگەیاند، هۆکارەکانی وەک قەیرانی ئابووری و ئەندامبوون لە یەکێتی ئەوروپا، حکومەتیان ناچارکردووە بەدواداچوون بۆ ئاشتی بکات کە ڕەگەزپەرستی لەبەردەمیدا ئاستەنگ بوو.

 

 'گەلی کورد و ڕێبەرەکەیان هەمیشە حیکمەت و دووربینی سیاسییان هەبووە'

 

 ڕاهیلا گوپتا ڕایگەیاند کە وەک ژنێک کە کاریگەری ئەزموونەکانی شۆڕشی ژنان لە باکوور وڕۆژهەڵاتی سووریا و کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکی لەسەر بووە، نیگەرانی هەیە، و هۆشداری دا لە بەرامبەر ئەو سیاسەتانەی کە زیان بە شۆڕش و دەستکەوتەکانی ژنان دەگەیەنن و وتیشی: "کاتێک هەموو ئەم شتانە دەڵێم، وەک چاودێرێک، دەمەوێت بڵێم کە زانیاری سنووردارم هەیە، بەڵام کورد و ڕێبەرەکەیان هەمیشە خاوەنی وردبینییەکی سیاسی تیژ بوون، لە ناو سەختترین هەلومەرجی سیاسیدا، نەک هەر لە مانەوە، بەڵکو لە ڕووی گەشەسەندنیشەوە سەرکەوتوو بوون، بۆیە بەو باوەڕەوە بە وردی چاودێری پرۆسەکە دەکەین، ئەو نیگەرانی و گومانانەی کە دەرمبڕین، دەبنە خاڵێک کە ئەوانیش گرنگی پێدەدەن."

 

 لە کۆتاییدا بانگەوازی من بۆ تورکیا ئەوەیە کە گوێ لە بانگەوازی پەکەکە بگرن، ئەمە بانگەوازێکی عەقڵانییە، گرنگە هەردوو پێکهاتەی کورد و تورکیا بە ئاشتی پێکەوە بژین، دەستیان بە مافەکانیان بگات، ئازادانە ناسنامە و کولتووری خۆیان دەرببڕن.