ڕۆژنامەنوس ئۆکسانا باولینای ڕووسی لە بۆردومانی کیڤ کوژرا
ئۆکسانا باولینا، ڕۆژنامەنووسێکی ڕووسییەو لەکاتی تۆپبارانی هێزەکانی ڕوسیا لەکیڤی پایتەختی ئۆکرانیا کوژراوە.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/03/20220324-periodista-rusa-fallecida-webpd19752-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
ئۆکسانا باولینا لەکیڤ و ڕۆژئاوای شاری لڤیڤ بۆ ماڵپەڕی لێکۆڵینەوەی ئینێرنیو راپۆرتی دەکرد، ئەو لە کاتی وێنەگرتنی زیانەکان لە ناوچەی پۆدیلی کیڤ گیانی لەدەستدا.
باولینا پێشتر کاری بۆ کەسایەتی بەرهەڵستکاری ڕووسی ئەلێکسی ناڤالنی کردووە و ڕوسیای جێهێشتووە، ساڵی ڕابردوو ئەو دامەزراوەیە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە بە نایاسایی و توندڕەو ناسێندرا و زۆرێک لە ستافەکانی ناچار کرد بۆ دەرەوەی وڵات ڕابکەن.
بەولینا پێشتر چەندین ڕاپۆرتی لە کیڤ و شاری لێڤیڤی ڕۆژئاوای ئۆکرانیاوە بڵاوکردووەتەوە هاوخەمییەکی قووڵی خۆی دەربڕیوە.