ڕۆژنامەنوس سەدەف کاباش بە ١١ ساڵ و ٨ مانگ زیندانی سزادرا
لێکۆڵینەوە لە ڕۆژنامەنووس سەدەف کاباش کە بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا دەستگیرکرابوو، بە ١١ ساڵ و ٨ مانگ زیندانیکردن سزا درا.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/02/20220306-750x422cc-12-02-2022-stenbol-rojnameger-sedef-kabas-jpgba425a-image.jpg)
لێکۆڵینەوە لە ڕۆژنامەنووس سەدەف کاباش کە بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا دەستگیرکرابوو، بە ١١ ساڵ و ٨ مانگ زیندانیکردن سزا درا.
ناوەندی هەواڵ
لێکۆڵینەوە لەرۆژنامەنوس سەدەف کاباش کە مانگی ڕابردوو بەتۆمەتی سوکایەتیکردن بە ئەردۆغان دەستگیرکرابوو تەواوبوو، لە تۆمەتەکەدا کە لەلایەن نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی داواکاری گشتی ئیستەنبوڵەوە ئامادەکراوە، سەدەف کاباش بە "گومانلێکراو" ناسێندرا، ئەردۆغان بە "سکاڵاکار" و سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆ و عادل کارایزمایلۆ، وەزیری پەیوەندییەکان و ژێرخانی ئابووری بە قوربانی ناوزەدا کراوە.
سەدەف کاباش بەتۆمەتی سوکایەتیکردن بە ئەردۆغان سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا، هەروەها بە تۆمەتی "سوکایەتیکردن بە خزمەتکارێکی گشتی" و بۆ ئەو قسانەی سەبارەت بە وەزیری ناوخۆ سلێمان سۆیلو و وەزیری پەیوەندییەکان و ژێرخانی ئابووری عادل کاراسیمایلئۆغلو کردویەتی، سزای چوار ساڵ و ٨ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.