ژن نیوز: لە مانگی ئەیلوولدا ٣٠ ژن و منداڵێک کوژران
بەپێی ئاماری توندوتیژی ژن نیوز، لە مانگی ئەیلوولدا ٣٠ ژن و منداڵێک کوژراون و گیان لەدەستدانی ١٥ ژن و چوار منداڵیش بە گوماناوی تۆمار کراوە.
ناوەندی هەواڵ
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە ژن نیوز هەموو مانگێک کۆی دەکاتەوە، لە مانگی ئەیلوولدا ٣٠ ژن و منداڵێک لە تورکیا و باکووری کوردستان کوژراون و گیان لەدەستدانی گوماناوی ١٥ ژن و چوار منداڵیش تۆمار کراوە.
بکەران دیسان نزیکترین کەسی ژنەکان بوون، لەوانە ٧ ژن لەلایەن ئەو پیاوانەوە کە هاوسەرگیرییان لەگەڵدا کردوون، ٥ ژن لەلایەن هاوژینە جیابووەکانیانەوە، ٥ ژن لەلایەن ئەو پیاوانەوە کە لە پڕۆسەی جیابوونەوەدا بوون، دوو ژن لەلایەن باوکیانەوە، یەک ژن لەلایەن دراوسێکەیەوە، چوار بکوژی ژنەکان نەناسراون، چوار ژن لەلایەن ئەو پیاوانەی لەگەلیان دەژیان، ژنێک لەلایەن منداڵەکەیەوە و ژنێک لەلایەن خزمێکییەوە.
زۆرترین کوشتنی ژنان لە ئەستەنبوڵ بووە
لە سەمسور دوو ژن، لە قەیسەری یەک، لە قۆنیا دوو، لە ئەنقەرە یەک، لە ئەکسەرای یەک، لە مەلەتی یەک، لە ئەفیۆن یەک، لە هاتای دوو، لە کۆجالی یەک، لە ئەستەنبوڵ چوار، لە قەرس یەک، لە سامسون یەک، لە مێرسین یەک، لە دیلۆک یەک، لە ئایدن دوو، لە ساکاریا یەک، لە ئامەد یەک، لە ئیزمیر یەک، لە قەرەبوک یەک، لە ئەنتاڵیا یەک، لە مەڕەش یەک، لە مانیسا یەک ژن کوژراون.