ژن نیوز: لە مانگی شوباتدا ١٥ ژن کوژراون

بەپێی ئاماری توندوتیژییەکانی JINNEWS لە مانگی شوباتدا ١٥ ژن و دوو منداڵ کوژراون و ١٨ ژن و منداڵێکیش بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا بە هۆکاری جۆراوجۆر ژنان دەکوژرێن، هەروەها سیاسەتەکانی حکومەت و هەڵوێستی دەسەڵاتی دادوەری زەمینە خۆش دەکات بۆ زیاتر کوشتن و دەستدرێژی و توندوتیژی، سیاسەتی بێ سزایی تاوانباران بوێر دەکات، سەرەڕای ئەمەش ژنان بەردەوامن لە خەبات بۆ مافی ژیانیان، ئەو ژنانەی بە چالاکی جۆراوجۆر لە شەقامەکاندا پێشوازی لە ٨ی ئادار دەکەن، هاودەنگی خۆیان لە دژی دەستدرێژی و توندوتیژی و کوشتن نیشان دەدەن.

 

بەپێی ئاماری توندوتیژییەکانی JINNEWS لە مانگی شوباتدا ١٥ ژن و دوو منداڵ کوژراون و گیان لەدەستدانی ١٨ ژن و منداڵێکیش گوماناوییە.

 

لەو ژنانەی کوژراون، سێیان لەلایەن کوڕەکانیانەوە کوژراون، دوو لەلایەن ئەو پیاوەی هاوسەرگیریان لەگەڵدا کردووە، ٥ لەلایەن ئەو هاوژینانەی کە جیابوونەتەوە، یەکێکیان لەلایەن ئەو پیاوەی لەگەڵیدا دەژیا، دوو لەلایەن ئەو هاوژینەی کە لە پرۆسەی جیابوونەوەدا بووە، دوو لەلایەن کەسانی جیابووەوە، ژنێکیش لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە کوژراوە.