ژن نیوز: لە کانوونی دووەمدا ٣٢ ژن و ٥ منداڵ کوژراون
بەپێی ئامارەکانی چاودێری توندوتیژی ژن نیوز لە مانگی کانوونی دووەم لە باکووری کوردستان و تورکیا ٣٢ ژن و ٥ منداڵ کوژراون، هەروەها ٢٥ ژن و دوو منداڵ بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2025/02/20250206-n-jpg72eb25-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
ئەو زمانە سێکسیستی و جیاکارییەی کە حکومەت لە میدیای سەرەکی و دیجیتاڵیدا بەکاریدەهێنێت بەردەوامە لە بەئامانجگرتنی ژنان و منداڵان، لە ژینگەیەکدا کە دادگاکان تاوانباران دەپارێزن، لە شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا ژنان لە ژیان دەبڕدرێن.
بەپێی ئاماری توندوتیژییەکانی ژن نیوز لە مانگی کانوونی دووەمدا ٣٢ ژن و ٥ منداڵ کوژراون، هەروەها ٢٥ ژن و ٢ منداڵیش بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
لە کۆی ژنە کوژراوەکان، ٨ کەسیان لەلایەن ئەو کەسەی هاوسەرگیریان لەگەڵدا کردووە، ٤ کەسیان لەلایەن ئەو پیاوەی لەگەڵیدا دەژیان، یەکێکیان لە پرۆسەی جیابوونەوەدا بووە، یەکێکیان لە هاوسەرەکەی جیابۆتەوە، ١٢یان لەلایەن کەسوکارەکەیەوە، یەکێکیان لەلایەن کەسێکی ناسیاوەوە، ٥یان لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژراون.
لە ئیستەنبوڵ ۹ کەس، لە مێرسین ٤ کەس، لە ئەفیۆن ۲کەس، لە دیلۆک ۱ کەس، لە ماردینق کەس، لە موگلا۱ کەس، لە کۆجائێلی ۱ کەس، لە ئەنقەرە ۱ کەس، لە ئیزمیر ۱ کەس، لە دەنیزلی ۱کەس، لە بورسا ۱ کەس، لە ئەدەنە ۱ کەس ، لە تەکیرداغ ۱ کەس،لە ئەنتاڵیا ۱ کەس، لە گیرەسون ۱ کەس، لە کۆنیا ۱ کەس، لە ئەدیرنە ۱ کەس، لە ئیلح ۱ کەس و و ژنێکیش لە مالاتیا کوژراوە.