ژنە کاریگەرێکی ئێرانی بە نمایشێکی ناڕەزایەتی پشتگیری لە ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانە دەکات
مەهسا ئەحمەدی، بە نمایشێکی ناڕەزایەتی پشتیوانی خۆی بۆ ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی گەلی ئێران ڕاگەیاند.

ناوەندی هەواڵ
مێهسا ئەحمەدی، یەکەم ژنە ئەکتەری جێگرەوەی ئێرانی، بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، پشتیوانی خۆی بۆ ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی گەلی ئێران ڕاگەیاند و نووسیویەتی: من باڵا بەرز بۆ گەلەکەم و بۆ ژنانی ئێرانی وەستاوم.
ئەم نمایشکارە جێگرەوە ئێرانییە بە ئەنجامدانی نمایشێکی ناڕەزایەتی لە فڕۆکەیەکی فڕیودا، حیجابە زۆرەملێکەی لابرد و فڕێدایە با.
مەهسا ئەحمەدی، یەکەم ژنە ئەکتەری جێگرەوەی ئێرانی، لە پرۆژەی سینەمایی هۆلیوود و بۆلیووددا کاری کردووە و لە زۆرێک لە فیلمەکاندا بە نمایشکاری جێگرەوە ڕۆڵی گێڕاوە، وەک نەرگ زەمانە، بانگ، سکایفۆڵ، شیکارچی، جێرم، سۆن تارانی، ئادەم وحەوا، میترۆپۆل، ٢٠١٩. هۆز ناچیح و هتد ڕۆڵی هەبووە.