"ژن هەرگیز دەستبەرداری تێکۆشان نابێت"
کۆردیناسیۆنی ژنانی گەنجی هەدەپە لە دژی ئەشکەنجەی ئاشتیپارێزانی دەستبەسەرکراو لە ٥ی ئەیلولدا دەڵێت: "ژنان هەرگیز واز لە تێکۆشان ناهێنن، با باش بزانن".

کۆردیناسیۆنی ژنانی گەنجی هەدەپە لە دژی ئەشکەنجەی ئاشتی پارێزانی دەستبەسەرکراو لە ٥ی ئەیلولدا دەڵێت: "ژنان هەرگیز واز لە تێکۆشان ناهێنن، با باش بزانن".
ئیستەنبوڵ
ڕۆژی ٥ی ئەیلول، "گردبونەوەیەکی ئاشتی" بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئاشتی کە ١ی ئەیلولە ئەنجام درا، چەندین کەس دەستبەسەرکراون، ئاماژە بەوەکراوە کە دەستگیرکراوەکان ئەشکەنجەدراون، کۆردیناسیۆنی ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە لقی ئیستەنبوڵ لە کۆمەڵەی مافی مرۆڤ دژی لێدوانی سێکسی دژی ئەندامەکانیان و ئەشکەنجەی دەستگیرکراوان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا، لافیتەی "نابێتە ڕێگر لە عەقڵییەتی پیسی ئێوە لە تێکۆشانی ژنان" هەڵگیرا پەرلەمانتارانی هەدەپە هودا کایا، دێرسیم داغ، چالاکوانی تەڤگەری ژنانی ئازاد (TJA) سونا کایماز، هاوسەرۆکی هەدەپەی ئیستەنبووڵ ئێلیف بولوت و چەندینی دیکە لە کۆردیناسیۆنی ژنانی گەنجی هەدەپە بەشدارییان کرد پێش هەموو شتێک دێرسیم داغ پەرلەمانتاری هەدەپە مافی قسەکردنی وەرگرت و هەڵسەنگاندنی بۆ کرد.
"ژنانی ئاشتی خواز لە ژێر چاودێریدا ئەشکەنجە دراون"
دێرسیم داغ ڕایگەیاند، کە لە ٥ی ئەیلولدا پێکەوە هاتوون بۆ بەرزکردنەوەی دەنگی ئاشتی و وتی:"هێرشێکی دڕندانە لە دژی راگەیاندراوەکە ئەنجامدرا و ئەو کەسانەی لەوێ دەستبەسەرکراون ئەشکەنجەدراون ئەوانەی دەیانویست دەنگی ئاشتی بەرز بکەن ئەشکەنجە دراون.
موحەڕەم یەزگە، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای یەزگە دەربارەی ئەشکەنجەی ژنان و هەروەها هەر کردەوەیەک لەو چالاکییەدا کە کراوە، بەڕێوبەری پۆلیس جارێکی دیکە ڕێبازی عەقڵانیی دەوڵەت بۆ ژنان خستەڕوو وتی: "ئێمە جارێکی تر دەڵێین کە پرسیار لە هەمووان دەکەین".
"ئێمە بە ئەشکەنجە و سوکایەتی گیراین"
ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە ڕۆژبین کێسکین وتی: "بەهۆی ئەوەی نامانەوێت ژنان ڕووبەڕووی دەستدرێژی ببنەوە، لەو ناوچەیەدا بووین، ئێمە بە ئەشکەنجە و سوکایەتی گیراین هەروەها لە ئۆتۆمبێلەکەدا ئەشکەنجەیان داین پۆلیسە ژنەکان و پیاوەکان لێیان داین ئێمە دژی عەقڵییەتی فاشیستی دەوڵەتین".
"ژن هەرگیز دەستبەرداری تێکۆشان نابێت"
ئێلیف بولوت هاوسەرۆکی هەدەپەی ئیستەنبوڵ ئەوەی خستەڕوو، کە ناتوانرێت داواکاریی ئاشتی قەدەغە بکرێت و وتی:"ڕۆژنامەنووسان و زۆر کەس ڕووبەڕووی ئەو جۆرە توندوتیژیانە دەبنەوە ڕاگەیاندنەکە مافێکی یاساییە، ناتوانرێت قەدەغە بکرێت، بەڵام پۆلیس بەبێ ئەوەی بەیاننامەیەک بدات ئێمەیان بە بارمتە گرتووە لە دژی توندوتیژی پۆلیس چی دەکەین؟ ژنان هەرگیز واز لە تێکۆشان ناهێنین و ئێمەش بە دوای دۆخەکەدا دەبەین".