ژنە فەرمانبەرێکی زانکۆی ڕاپەرین پلەی یەکەمی لە زانکۆی کوردستانی سنە بەدەستهێنا
ژنە فەرمانبەرێكی زانكۆی ڕاپەڕین، لەخوێندنی ماستەر لەزانكۆی كوردستان لەشاری سنەی وڵاتی ئێران پلەی یەكەمی بەدەستهێنا.

ژنە فەرمانبەرێكی زانكۆی ڕاپەڕین، لەخوێندنی ماستەر لەزانكۆی كوردستان لەشاری سنەی وڵاتی ئێران پلەی یەكەمی بەدەستهێنا.
ناوەندی هەواڵ
ساکار عومەر خدر كە لەئێستادا لەزانکۆی ڕاپەرین لەکۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بەشی زانستی کۆمپوتەر کار دەكات، لەڕێگەی سکۆلەرشیبی زانکۆی ڕاپەڕین توانی خویندنی ماستەر لەزانکۆی کوردستان لەسنە دەستپێبكات و لەدوای تەواوبونی لەگفتوگۆی توێژینەوەی ماستەرەكەی كە بەپلەی باڵا پەسەند کرا.
لەو بارەیەوە زانکۆی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەکردووە، ساکار لەسەر ئاستی خوێندکارە ئێرانی و نێودەوڵەتیەکان، بەباشترین خۆێندکار واتە "پلەی یەکەم" هەڵبژێردرا.