ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس سێ ڕۆژە دەستبەسەرن
ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە هێرشەکانی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا دەستبەسەرکران، چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ ٢٥ی نیسان وتەیان لیوەربگیرێت.

ناوەندی هەواڵ
لە ٢٣ی نیسان، لە ئیستەنبوڵ لە هێرشی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا ئیسرا سۆلین دال و مەحمەت ئاسلان، پەیامنێرانی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، ئەنەس سەزگین، کارمەندی ڕۆژنامەی یەنی یاشام و ساڵیهە ئاراس، یەشیم ئالیجی، بەستە ئارگات باڵچی، شیرین ئەرمیش و ئەردۆغان ئەلیومات، کارمەندانی چاپەمەنی ئازادو دۆغان کایناک، پەیقامنیری پێشووی ئاژانسی میزۆپۆتامیا دەستبەسەرکران.
ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژە دەستبەسەر کراون، چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ بۆ هێزە ئەمنییەکان وتە بدەن.