ژمارەیەک مامۆستا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای ئازادکردنی زارا محەمەدی دەکەن

ژمارەیەک مامۆستا لە خوێندنگەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژی زیندانی کردنی زارا محەمەدی، مامۆستای زمانی کوردی گردبوونەوە و داوای ئازادکردنی دەکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

زارا محەمەدی ڕۆژی ٨ی کانونی دووەم بۆ تەواوکردنی ماوەی سزاکەی کە پێنج ساڵ زیندانیکردنە چووە زیندانی ژنانی سنەو لەبەردەم دادگا وتی: "بە قەد هەموو ئەو چرکانەی لە بەندیخانە دەبم قوڕ بە سەر ئەو دوژمنەی هیوای بە بەندیخانەیە".

 

 

رۆژی پێنجشەممە لە رۆژهەڵاتی کوردستان لانیکەم لە ١٥ شار کرماشان، سنە، خوڕەمئاوا، سەقز، بانە، مەریوان، سەردەشت، بۆکان، بیجاڕ، بروجێرد، دێولان، ئیسلامئاوا، ئاودانان، کامێران و دڵفان، گردبوونەوە بەڕێوەچوو، مامۆستایان ئیدانەی دەستگیرکردنی مامۆستا زارا محەمەدیان کردوو داوایان کرد کە هەلی خوێندن بە زمانی کوردی بڕەخسێندرێت.

 

گردبوونەوەی مامۆستایان، هێزە ئەمنییەکانی شڵەژاندووەو لەبارەی بەشداریکردن لەو ناڕەزایەتییانە هۆشدارییان بە مامۆستایان داوەو چەند کەس لە چالاکوانانی مافی مامۆستایان دەستبەسەر کراون.