ژمارەیەک چالاکوانی مەدەنی لە ئێران دەستگیرکران
هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە هەڵکوتانە سەر مەڕاسیمی یادکردنەوەی سەمەد شەعبانی، هۆنەر و نووسەر کە لە شاری کەرەج بەڕێوەدەچوو، ژمارەیەک لە بەشداربووانی مەڕاسیمەکەی دەستگیر کرد.

ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی هەینی ١١ی ئادار، هێزە ئەمنییەکانی کەرەج هەڵیانکوتایە سەر مەڕاسیمی یادکردنەوەیەک کە بۆ ژنە هۆنەر و نووسەر سەمەد شەعبانی ڕێکخرابوو، هێزە ئەمنییەکان زیاتر لە ٢٠ کەسیان لە بەشداربوانی مەڕاسیمەکە دەستگیرکرد.
ئەو چالاکوانانەی دەستگیرکران بریتیین لە: سوها مورتەزایی "چالاکوانی خوێندکاران" ، هاله سەفەرزادە "مامۆستا و چالاکوان"، ئیلهام ساڵحی، سەمانە مورادی، عەلیڕەزا سەقافی و بەشێکی دیکە لە چالاکوانان، دواتر گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار، بەڵام چەند دەستگیرکراوێکی دیکە لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا بە وەرگرتنی بەڵێن ئازادکران.