ژمارەی ئەو کەسانەی لە کارتالکایا گیانیان لەدەستداوە بۆ ٧٦ کەس بەرزبووەتەوە

ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە هۆتێل کارتالکایا لە شاری بۆلو گیانیان لەدەستداوە بۆ ٧٦ کەس بەرزبووەتەوە، سەبارەت بە ئاگرەکە ٩ کەس ڕاگیراون.

ناوەندی هەواڵ

 

ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە هۆتێل کارتالکایا لە بۆلو گیانیان لەدەستداوە بۆ ٧٦ کەس بەرزبووەتەوە.

 

عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەکەدا ٩ کەس لە ناویاندا خاوەنی کارگەکە ڕاگیراون.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هۆتێلەی ئاگرەکەی تێدا کەوتۆتەوە ١٢ نهۆمە و ٢٣٨ میوانی تۆمارکراوی هەبووە، ناسنامەی ٥٦ کەس لەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە دیاری کراوە و تەرمی ٤٥ کەسیش ڕادەستی کەسوکارەکانیان کراوە.

 

عەلی یەرلیکایا ڕایگەیاند، بەلایەنی کەمەوە لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا لێکۆڵینەوە کارگێڕییەکان تەواو دەکەن، کاتێک ئەنجامی لێکۆڵینەوە کارگێڕییەکان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکرێن، وەڵامی هەموو پرسیارەکان دەدرێتەوە.