ژمارەی گیان لەدەستدانی کۆمەڵکوژی سیرین بۆ ١٣ کەس بەرز بووەوە
دوای ٩ ڕۆژ لە برینداربوون، منداڵێکیکۆمەڵکوژییەکەی شاری سیرین گیانی لەدەستداو بەمەش ژمارەی گیان لەدەستدان لەو کۆمەڵکوژییەدا بووە ١٣ کەس.
ناوەندی هەواڵ
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە ٢٨ی کانوونی دووەم بازاڕی شاری سیرینی لە باشووری کۆبانێ بۆردوومان کرد، لە ئەنجامدا ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆدوای ٩ ڕۆژ لە کۆمەڵکوژییەکە، منداڵێک بە ناوی ئەحمەد مویەسەر، کە تەمەنی ٨ ساڵانە یەکێک بوو لە بریندارەکان ئەمڕۆ شەهید بوو، بەمەش ژمارەی شەهیدەکان گەیشتە ١٣ کەس.
ئەحمەد مویەسەری تەمەن ٨ ساڵان لە نەخۆشخانەی ڕەققە لەژێر چاودێری چڕدابوو.