ژمارەی گیان لەدەستدانی غەززە گەیشتە ٣٩ هەزار و ٩٦٥ كەس

وەزارەتی تەندروستی غەززە، نوێترین ئاماری زیانبەرکەوتووانی بڵاو كردەوە، ئاماژەی بەوەکرد، لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا ٣٩ هەزار و ٩٦٥ هاوڵاتی غەززە كوژراون و ٩٢ هەزار و ٢٩٤ كەسیش برینداربوون.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ٧ی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووەوە شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل بەردەوامەو زیانی گیانی و ماددی بەدوای خۆیدا هێناوە.

 

وەزارەتی تەندروستی غەززە و وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل، لە بارەی ژمارەی كوژراو و بریندارەكانی جەنگی نێوانیانەوە، لە دوو ڕاگەیەندراوی جیادا زانیارییان بڵاوكردەوە.

 

وەزارەتی تەندروستی غەززەدا ڕایگەیاند، بە هۆی بۆردوومانەكانی ئیسرائیلەوە تا ئێستا ٣٩ هەزار و ٩٦٥ هاوڵاتی لە غەززە كوژراون، هەروەها ژمارەی بریندارەكانیش گەیشتووەتە ٩٢ هەزار و ٢٩٤ كەس.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، ٣١٣ ڕۆژە هێرش و بۆردوومانەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەردەوامە، هەروەها ١٠ هەزار نەخۆشی شێرپەنجە هەیە، كە بەبێ چارەسەر ماونەتەوە.

 

وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیلیش بڵاویكردووەتەوە، ژمارەی كوژراوانی وڵاتەكەیان بەهۆی هێرشەكانی حەماسەوە گەیشتووەتە هەزار و ٤٠٤ كەس، نزیكەی ٥ هەزاری دیكەش بریندار بوون.