پێشانگایەک تایبەت بە منداڵانی ئۆتیزم کرایەوە

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵانەوە، پێشانگایەکی شێوەکاریی بۆ منداڵانی ئۆتیزم کرایەوە و ماوەی هەفتەیەک دەخایەنێت.

ناوەندی هەواڵ

 

لە شاری سلێمانی، سەنتەری ڕاهێنان و پەروەردەکردنی منداڵانی ئۆتیزم، بە ئامادەبوونی کەسوکاری منداڵان پێشانگایەکی شێوەکارییان بۆ منداڵانی ئۆتیزم کرایەوە، هەروەها سەرجەم ئەو وێنانەى لە چالاکییەکەدا نمایشکرابوون لەلایەن منداڵانی ئۆتیزمەوە کێشرابوون.

 

بەڕێوەبەری سەنتەری ئۆتیزم ئاماژەی بەوەکرد، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵانەوە بۆ یەکەم جارە لە هەرێمی کوردستاندا دەتوانن پێشەنگایەک بکەنەوە، لە ڕێگای ئەم پێشەنگایەوە توانای منداڵەکان دەربخەن.

 

ئەوەشی خستەڕوو، منداڵانی ئۆتیزم، هیچیان کەمتر نییە لە منداڵانی ئاسایی و دەتوانن تواناکانی خۆیان بە گەڕ بخەن، هەروەها چەندین دیاریی و شیرینی بەسەر منداڵانی ئۆتیزمدا دابەشکرا.