کوردوین ئەیوب، خەڵاتی فێستیڤاڵی فیلمی لۆکارنۆی بەدەستهێنا
دەرهێنەرێکی کورد بە ناوی کوردوین ئەیوب خەڵاتی فیستیڤاڵی فیلمی لۆکارنۆ بەدەستهێنا.
ناوەندی هەواڵ
ژنێکی دەرهێنەرێکی کورد بە ناوی 'کوردوین ئەیوب' خەڵاتی فیستیڤاڵی فیلمی لۆکارنۆ بەدەستهێنا، کە ساڵانە لە وڵاتی سویسرا ئەنجامدەدرێت.
کوردوین ئەیوب، ٣٤ ساڵ، خانمە دەرهێنەرێکی کوردە، بە فیلمی 'مانگ' بەشداری لە ٧٧ـەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی 'لۆکارنۆ' کردوە و تێیدا توانی خەڵاتی لیژنەی هەڵسەنگاندنی فیستیڤاڵەکە بباتەوە.
کوردوین، لە هەرێمی کوردستان لەدایک بووە و ئێستا لە نەمسا دەژی، ماوەی زیاتر لە ١٥ ساڵە کاری دەرهێنانی فیلم دەکات، دەرهێنەری ١٥ کورتەفیلم و سێ فیلمی درێژە.
چیرۆکی فیلمەکە باس لە ژنە یاریزانێکی پێشوی هونەرە جەنگییەکان دەکات، کە نەمسا جێدەهێڵێت بۆ ئەوەی ببێت بە ڕاهێنەری سێ ژنی خێزانێکی دەوڵەمەندی ئوردنی، بەڵام کاتێک دەگاتە ئەوێ، بۆی دەردەکەوێت ئەو سێ ژنە لە جیهانی دەرەوە دابڕێندراون و لەژێر چاودێریی بەردەوامدان.
فیستیڤاڵی فیلمی لۆکارنۆ، فیستیڤاڵێکی گەورەی فیلمی نێودەوڵەتییە، ساڵانە لە شاری لۆکارنۆی سویسرا بەڕێوەدەچێت. فیستیڤاڵەکە لە ساڵی ١٩٤٦ دامەزراوە.