گۆڕانی کەشوهەوا هەڵاوسانی ئابووری لە سەرانسەری جیهاندا خراپتر دەکات

بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەتوانێت تا ساڵی ٢٠٣٥ هەڵاوسانی ئابووری جیهانی بە ڕێژەی لەسەدا یەک زیاد بکات.

ناوەندی هەواڵ

 

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات گۆڕانی کەشوهەوا هەڵاوسانی ئابووری لە دەیان وڵاتی جیهان خێراتر دەکات وە پێشبینی دەکرێت ئەو ڕەوتە بەردەوام بێت لەگەڵ گەرمبوونی جیهان.

 

ڕاپۆرتێک کە هەفتەی ڕابردوو لەلایەن بانکی ناوەندی ئەوروپاوە بڵاوکرایەوە، توێژەران دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوە لە کاریگەرییەکانی گەرمبوونی جیهان لەسەر هەڵاوسانی ئابووری لە ١٢١ وڵاتدا، و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لە تێکڕایدا تێچووی خۆراک و کاڵا و خزمەتگوزارییەکانی دیکە بەرز دەکاتەوە، پاشان بەرزبوونەوەی نرخەکان لە سەرانسەری ئابووری جیهانیدا دەڕوات.

 

لەکاتێکدا دیاردەیەکی جیهانییە، بەڵام پێدەچێت گەورەترین کاریگەرییەکانی لە باشووری جیهان و بەتایبەتی ئەفریقا و ئەمریکای باشوور هەستیان پێبکرێت، ئەم ئەنجامانە ئەوە پیشان دەدەن کە گۆڕانی کەشوهەوا مەترسی لەسەر سەقامگیری نرخەکان دروست دەکات.

 

 ڕاپۆرتەکە دەڵێت، کە هەوڵێکی هاوبەشی توێژەرانی بانکی ناوەندی ئەوروپا و دامەزراوەی پۆتسدام بۆ لێکۆڵینەوە لە کاریگەرییەکانی کەشوهەوا بووە، ئەم دۆزینەوانە لە کاتێکدایە کە هەوڵەکانی بانکە ناوەندییەکان و ڕێکخەرانی دارایی بۆ باشتر تێگەیشتن لە هەڕەشە داراییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.

 

ڕاپۆرتەکە بە بەکارهێنانی کۆمەڵە داتایەک ئەنجامدراوە لەسەر پێوەرەکانی نرخی بەکاربەری مانگانە لە سەرانسەری هەر ١٢١ وڵاتەکەدا بۆ دیاریکردنی ئەوەی کە چۆن بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما کاریگەری لەسەر نرخەکان هەبووە لە وەرز و ناوچە جیاوازەکاندا لە سێ دەیەی ڕابردوودا، ئەو زانیاریانە ڕێگەیان پێدا کاریگەرییە مێژووییەکانی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەسەر هەڵاوسان لە ماوەی ٣٠ ساڵدا بخەمڵێنن.

 

یەکێک لەو خەمڵاندنانە بە تایبەتی ئەوروپای تاقیکردەوە، توێژەران تیشکیان خستە سەر گەرما و وشکەساڵییەکی زۆر کە هاوینی ڕابردوو ناوچەکەی گرتبوو کە بووەتە ڕێگر لە بواری کشتوکاڵ و چالاکییە ئابوورییەکان.

 

دوای ئەوەی هۆکارەکانی دیکەی وەک پەتای کۆرۆنا و شەڕی ڕووسیا دژی ئۆکرانیا، هەڵاوسانی ئابووری لە ناوچەکەدا بە ڕێژەی ٪٠.٦٧ بەرزکردووەتەوە.

 

ئەنجامی ڕاپۆرتەکە ئەوەی نیشانداوە کە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەتوانێت هەڵاوسانی جیهانی بە ڕێژەی ٥١ بەرز بکاتەوە لە ساڵێکدا تا ساڵی ٢٠٣٥، توێژەران نووسیویانە کاتێک بە تایبەتی هەڵاوسانی خۆراکیان پشکنی، بۆیان دەرکەوت کە گەرمبوونی جیهانی داهاتوو دەتوانێت نرخەکان بە ڕێژەی ٪ ٣ بەرز بکاتەوە.

 

ڕاپۆرتەکە دەڵێت: "گۆڕانکاری کەشوهەوای داهاتوو قەبارەی ئەو جۆرە گەرما توندانە گەورەتر دەکات، بەمەش کاریگەرییە ئەگەرییەکانیان لەسەر هەڵاوسان گەورەتر دەکات، هەردووکیان کاریگەریی گەورەیان لەسەر سەقامگیری نرخ و خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی فراوانتر هەیە".