گیان لەدەستدانی دە کەسی دیکە لە باشووری ئەفریقا بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا

ئەفریقای باشوور لە مانگی شوباتدا یەکەمین حاڵەتی مردنی بە نەخۆشی کۆلێرا تۆمارکرد، دوای ئەوەی ڤایرۆسەکە لە مالاویەوە گەیشتە وڵاتەکەی.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی تەندروستی پارێزگاکە لە پارێزگای گاوتینگی ئەفریقای باشوور ڕۆژی یەکشەممە ١٩ حاڵەتی نوێی تووشبوونی بە کۆلێرا لە شاری هامانسکڕاڵ ڕاگەیاند، لەنێویاندا ١٠ حاڵەتی گیانلەدەستدان.

 

ئەفریقای باشوور لە مانگی شوباتدا یەکەمین حاڵەتی مردنی بە نەخۆشی کۆلێرا تۆمارکرد، دوای ئەوەی ڤایرۆسەکە لە مالاویەوە گەیشتە وڵاتەکەی.

 

تا ڕۆژی یەکشەممە ڕوون نەبووەتەوە کە چەند حاڵەتی کۆلێرا لەسەر ئاستی نیشتمانی هەبووە، بەڵام پڕ دانیشتووترین پارێزگای گاوتینگ کە جۆهانسبێرگ و پریتۆریای تێدایە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە.

 

کۆلێرا دەبێتە هۆی سکچوونی توند و ڕشانەوە و لاوازی و بە شێوەیەکی سەرەکی لە ڕێگەی خۆراک یان ئاوی پیسەوە بڵاو دەبێتەوە، ئەگەر چارەسەر نەکرێت دەتوانێت لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا بکوژ بێت.

 

دوایین بڵاوبوونەوەی لە باشووری ئەفریقا لە ساڵانی ٢٠٠٨ بۆ ٢٠٠٩ بوو کاتێک نزیکەی ١٢ هەزار حاڵەت تۆمارکرا دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە وڵاتی زیمبابۆی دراوسێ، ئەمەش بووە هۆی زیادبوونی حاڵەتە هاوردەکراوەکان و دواتر گواستنەوەی ناوخۆیی.