هالیسە ئاکسۆی: سەریان بۆ دانانەوێنین

هالیسە ئاکسۆی کە تەرمی کوڕەکەی بە پۆست بۆ نێردرابووەوە و وێنەکەی لەبیری زۆر کەسدا ماوەتەوە، لە ٢٨ی نیسان لەگەڵ کچەکەیدا دەستگیرکرا و پەیامی ناردووە و دەڵێت: سەریان بۆ دانانەوێنین.

ئامەد

 

لە چوارچێوەی لیکۆڵینەوە کە لەلایەن داواکاری گشتی ئامەد لە ٢١ شار بەڕێوەچوو، لە ئۆپەراسیۆنی ٢٥ی نیسان ڕۆژنامەنووسان، پارێزەران، هونەرمەندان و سیاسەتمەداران دەستبەسەرکران، ٤٨ کەس لە دەستگیرکراوەکان بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی نایاسایی" دەستگیرکران.

 

یەکێک لە دەستگیرکراوەکان بە ناوی هالیسە ئاکسۆی کە ئێسکی کوڕەکەی "عەگید ئیپەک"ی لە سندوقێکی پۆستدا بۆ نێردرابووەوە، وێنەی هالیسە لەکاتی وەرگرتنی تەرمی کوڕەکەی کە کەوتووەتە سەر ئەژنۆ، کاردانەوەی کوردەکان و هاوڕێکانی لە سەرانسەری جیهاندا لێکەوتەوە.

 

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا، هالیسە ئاکسۆی و میزگین کاراتاشی کچی و کوڕەزا تەمەن چوار ساڵانەکەی ئارۆن کاراتاشی زاوای، لە هێرشەکەی ٢٥ نیسان دەستبەسەرکران،  هالیسە ئاکسۆی و کچەکەی بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی نایاسایی" دەستگیرکران و زاواکەی ئارۆن کاراتاش ئازادکرا.

 

هالیسە ئاکسۆی کێیە؟

هالیسە ئاکسۆی خەڵکی گوندی تیزیان لە شاری ماردین ئارتوکلویە، ٩ خوشک و بران، هالیسە لە تەمەنی ١١ ساڵیدا لەگەڵ کوڕە ١٥ ساڵانەکەی مامی هاوسەرگیری کردووە، ٤  کوڕ و ٤ کچی دەبێت، فشاری دەوڵەت لەسەر خێزانەکە دەبێت و پاسەوانی لەسەریان دەسەپێندرێت، هالیسەو خێزانەکەی ناچارکران لە ساڵی ١٩٩٣  بەهۆی فشاری دەوڵەتەوە بڕۆن بۆ ناوەندی ئامەد و سەربازەکان ماڵەکەیان لە گوندەکەیان دەسووتێنن.

 

لە ساڵی ١٩٩٦ بۆ ئیستەنبوڵ کۆچی کردووە

منداڵەکانی هالیسە ئاکسۆی لە ساڵی ١٩٩٦ ناچارکران بڕۆن بۆ ئیستەنبوڵ و بەهۆی ناسنامەی کوردییانەوە ڕووبەڕووی فشاری پۆلیس بوونەوە، عەگید ئیپەک زۆرجار دەستگیر کراوەو ئەشکەنجە دراوە، هەرچەندە منداڵیش بووە لە ساڵی٢٠١٠ ، کاتێک تەمەنی تەنها ١٥ ساڵ بووە ماڵی جێهێشتووەو نەگەڕاوەتەوە، هەروەها خوشکەکەی بە ناوی شیندا، شایەتی چەوسانەوەی کوردەکان دەبێت و بەرەو چیاکان دەڕوات.

 

ئێسکەکانی کوڕەکەی لە سندوقێکدا بۆ نێردرایەوە

هالیسە ئاکسۆی لە ئیستەنبوڵ گەڕاوەتەوەو لە ئامەد نیشتەجێ بووە، فشاری لەسەر کەم نەکراوەتەوە عەگیدی کوڕی  لە ساڵی ٢٠٠٠ لە شەڕێکدا لە دێرسیم گیانی لەدەستدا و سەرەڕای هەموو هەوڵەکانی هالیسە بۆ گەڕان بەدوای تەرمەکەیدا سەرکەوتوو نەبوو، بۆ ماوەی سێ بۆ چوار ساڵ بەدوای تەرمی کوڕەکەیدا گەڕا بەڵام لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٠، تەرمەکەی یان ئێسکەکانی عەگید لە سندوقێکی پۆستدا ڕادەستی دایکی کرا.

 

هەڵکوتانە سەر ماڵ و دەستگیرکردن

وێنەوی هالیسە ئاکسۆی لە بیری گەلی کورد و ڕای گشتیدا شوێنی گرت، لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ پۆلیس هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی و سەروبنیان کرد، دەستبەسەر وێنەی منداڵەکانیدا گیراو دیسان لە ٤ی ئاداری ٢٠٢٢ و ١٨ی ئایاری ٢٠٢٢ پۆلیس هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی و دواتر ئازادکرا.

 

لە دوایین ئۆپەراسیۆندا جارێکی دیکە دەستگیرکرایەوە

هالیسە ئاکسۆی، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی داواکاری گشتی ئامەد، لە ٢٥ی نیسان لەگەڵ کچەکەی زاواکەی دەستبەسەرکراو لەگەڵ کچەکەیدا دەستگیرکران و ڕەوانەی زیندانی ژنانی ئامەد کران، هارون کاراتاشی زاوای بە مەرجی کۆنترۆڵی دادگا ئازادکرا، هارون کاراتاش، کە بە تەنها لە ماڵەوە مایەوە لەگەڵ کوڕە تەمەن چوار ساڵانەکەی، باسی ئەو نادادپەروەرییەی کرد کە بەرامبەریان کراوە، ڕایگەیاند کە هالیسە ئاکسۆی لە زیندانەوە پەیامێکی ناردووە و وتویەتی: سەریان بۆ دانانەوێنین.

 

"ئێمە بێگانە نین"

هارون کاراتاش باسی ساتەکانی هێرشەکەی بۆ سەر ماڵەکەی خۆی کردو وتی: دایکە هالیسەش له ماڵمان بوو، پۆلیس هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەمان، هەروەها پۆلیس هێرشی کردە سەر ماڵەکەی کە کەسی تێدا نەبوو، ئەوان بە وتەی شایەتحاڵێک دەستگیریان کردین، لە بەرانبەر ئەو فشارانەی دەوڵەتدا بێگانە نین.

 

"چیا پرسیاری دایکی دەکات"

هارون کاراتاش ئاماژەی بەوەکرد کە کوڕەکەی "چیا" هەمیشە هەواڵی دایکی دەپرسێت و دەبێت بیانوویەک بدۆزێتەوە بۆی، وتیشی: کاتێک تەمەنم سێ بۆ چوار ساڵان بوو، باوکم بەشدار بوو لە خەباتی کورد بۆ ئازادی، من لە دۆخی دەروونی منداڵەکەم تێدەگەم من بەرگەم گرت و گەیشتمە ئەم ڕۆژە، بەڵام چیا ناتوانێت بەبێ دایک بمێنێتەوە، بەردەوام پرسیاری دایکی دەکات پێی دەڵێم دایکت لە نەخۆشخانەیە، هەروەها داوا لە هەموو ئەوانە دەکەم کە خۆیان بە توێژەر، نووسەر، شۆڕشگێڕ و دیموکرات ناودەبەن، بیر لە دەروونی ئەم منداڵانە بکەنەوەو شتێک بکەن.

 

چیا دەنێرم بۆ زیندان

هارون کاراتاش ئاماژەی بەوەکرد، بۆ ئەوەی چاودێری دایکە هالیسە بکات، میزگینی هاوژینی و کوڕەکەی دەبێت کار بکەن و وتی: "چیا بەبێ دایکی بەرگە ناگرێت و خەریکم کار دەکەم، دەبێت کوڕەکەم بنێرم بۆ لای دایکی، هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە کە دەیەوێت کوڕەکەی لەگەڵ بێت، دوای داواکارییەکە، من چیا دەنێرم بۆ زیندان. "

 

"سەرمان دانانەوێنین"

هارون کاراتاش ئەوەی بەبیرهێنایەوە کە کاتێک هالیسە ئاکسۆی دەستگیرکرا، ئەو پەیامەی بۆ کچەکەی نارد و وتی: "سەریان بۆ دانانەوینین، لە زیندان بەرگری دەکەم" کاراتاش وتی پەیامەکەی فەرمانێکە بۆ ئەوان و هەرگیز لە بەرامبەر فشار و هێرش سەردانانەوینن، لەم تێکۆشانەدا گەیشتوونەتە بەرزترین ئاست.

نەجات چیچەک، پارێزەرەکەی هالیسە ئاکسۆی، هۆکاری دەستگیرکردنی بریکارەکەی ئاشکرا کردو وتی: هالیسە بە وتەی شایەتحاڵێک بەناوی ئوموت چەلیک تۆمەتبارکراوەو دەستگیرکراوە، دایکە هالیسە لەکاتی دەستگیرکردنیدا دروشمی "بژی کوردستان"ی بەرزکردەوە، هەروەها کچەکەی میزگین وتی: سەریان بۆ دانانەوێنین.

 

نەجات چیچەک ئاماژەی بەوەکرد، هالیسە ئاکسۆی وتویەتی: کەموکوڕیم هەیە لە ڕووی هۆشیارییەوە، لە زینداندا کتێب دەخوێنمەوە و دەبمە بەڵا بەسەریانەوە، حەسەن یەلچەن، پارێزەری میزگین کاراتاش ئاماژەی بەوەکرد، داوای پێداچوونەوەیان لە دژی دەستگیرکردنەکە کردووە و هیچ شتێک لە دۆسیەکەدا نییە، جگە لە شوێن و پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان و لە ماوەی هەفتەیەکدا داوای پێداچوونەوە دژی دەستگیرکردنەکە تەواو دەبێت.