گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی دژی کیمیابارانی ئامۆل ئەنجامدرا

بەگوێرەی ئەو هەواڵە بڵاوکراوە، کەسوکاری خوێندکاران و ژمارەیەک هاوڵاتی گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە ژەهراویکردنی خوێندکاران.

ناوەندی هەواڵ

 

لە درێژەی ژەهراویکردنی زنجیرەی قوتابیان، ژمارەیەک لە بنەماڵەی قوتابیان و هاووڵاتییان لە شاری ئامۆڵ گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.

 

بەگوێرەی ئەو هەواڵە بڵاوکراوە، خۆپیشاندەران لەبەردەم پەروەردەی ئەم شارە کۆبوونەتەوە و داوایان لە دەسەڵات کردوە وەڵامی ئەو تاوانە سیستماتیکییانە بداتەوە کە ژیانی قوتابیانی خستوەتە مەترسییەوە.

 

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ناڕەزایەتی بەربڵاو لە دژی کیمیابارانی قوتابخانەکانی شاری سەقز، ڕۆژهەلاتی کوردستان هەبووە و ئاڵای ئێرانیش لە چەند قوتابخانەیەک دابەزێنراوەتە خوارەوە.