لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی دانیشتوانی هیندستان، ژمارەی ژنان لە هێزی کاردا کەم دەبێتەوە

لە کاتێکدا هیندستان لە لێواری تێپەڕاندنی وڵاتی چین دایە بۆ ئەوەی ببێتە زۆرترین دانیشتوانی جیهان، بەڵام ئاستی کارکردنی ژنان لە نێوان ٢٠ وڵاتی جیهاندایە کە کەمترین ڕێژەی ژنان تیایدا کاردەکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

هیندستان لە لێواری تێپەڕاندنی ئاستی وڵاتی چین دایە بۆ ئەوەی ببێتە پڕ دانیشتووترین وڵاتی جیهان و ئابوورییەکەی لە ڕیزی خێراترین وڵاتەکانی جیهاندایە، بەڵام ژمارەی ژنانی هیندی لە هێزی کاردا کە لە ئێستادا لە نێوان ٢٠ ژنانی کەمترین ژناندایە لە جیهاندا کە ساڵانێکە ڕێژەکەی کەم دەبێتەوە.

 

خێرایی گەشەسەندنی ژمارەی دانیشتوانی هیندستان لە تەمەنی کارکردنان کە بۆ ساڵانی داهاتوو وەک هیوایەک بۆ گەشەکردنی وڵاتەکە دەبینرێت، بەڵام شارەزایان نیگەرانن کە بەرپرسیارێتی دیمۆگرافی هیندستان لە ڕووی هەلی کارەوە بێهیوای تێدایە لەوەی نەتوانێت دڵنیای ببەخشێت بە ڕەخساندنی هەلی کار بۆ دانیشتوانەکەی بەتایبەتی ژنان.

 

بەپێی ئامارەکان لەسەر بنەمای داتای فەرمی، ڕۆزا ئەبراهام، ئابووریناسە لە زانکۆی عەزیم پرێمجی ئەوەی خستوەتەڕوو کە ڕێژەی دامەزراندنی ژنان لە هندستان ساڵی ٢٠٠٤دا گەیشتە لوتکە و لە ساڵی ٢٠٢٢ بۆ نزیکەی لەسەدا ٢٥ دابەزیووە.

 

سەنتەری چاودێری ئابووری هیندستا CMIE کە پێناسەیەکی سنووردارتر بۆ دامەزراندن بەکاردەهێنێت، بۆی دەرکەوتووە کە تەنها ٪١٠ ژنانی هیندی کە لە تەمەنی کارکردندان لە ساڵی ٢٠٢٢دا یان دامەزراون یان بەدوای کاردا دەگەڕێن، ئەمەش واتە تەنها ٣٩ ملیۆن ژن لە هێزی کاردا دامەزراون لە کاتێکدا ٣٦١ ملیۆن پیاو کاردەکەن.

 

ژمارەی دانیشتووان کە لە تەمەنی کارکردن نزیک دەبنەوە بەردەوامە لە گەشەکردن بەڵام هەلی کارکردن و دامەزراندن بەردەوام کەمدەکات، ئەمەش واتە ڕێژەی ئەو کەسانەی کە هەلی کاریان هەیە کەم دەبێتەوە و ئەو هەلی کارانەشی کە بۆ زۆرینەی هاوڵاتیان بەردەستە بەگشتی کاری سەخت و نەگونجاون.

 

 ئەمەش هۆکارێکی سەرەکییە کە ژنان لە هێزی کار دوور دەخاتەوە چونکە لە ڕووی تێڕوانینی کۆمەڵگەوە پێیوان وایە کە خێزانەکانیان سوودی زیاتریان لێدەبینن لە چاودێریکردنی ماڵ یان منداڵ، لەبری ئەوەی لە کارێکی کەم مووچەدا زەحمەت بکێشن، ئەمەش کاریگەری نەرێنی کردوەتە سەر ژنان و لە کارکردن دووری خستوونەتەوە.

 

ژمارەی ئەو ژنانەی لە هندستانکە لە تەمەنی کارکردندان و کاریان نییە  نزیکەی دوو ئەوەندەی ژمارەی ئەو کەسانەیە کە لە ئەمریکادا هەیە، شارەزایان دەڵێن ئەم بۆشاییە دەتوانێت دەرفەتێکی گەورە بێت ئەگەر هیندستان بتوانێت ڕێگەیەک بدۆزێتەوە بۆ ڕەخساندنی هەلی کار و سوود وەرگرتن لە هێزی کاری ئەو ژنانە.

 

ڕاپۆرتێکی ماکینزی لە ساڵی ٢٠١٨دا مەزەندەی کردووە کە هیندستان دەتوانێت ٥٥٢ ملیار دۆلار بۆ بەرهەمی ناوخۆیی گشتی زیاد بکات بە زیادکردنی ڕێژەی بەشداریکردنی ژنان لە هێزی کاردا بە ڕێژەی لەسەدا ١٠.