سزادانی ژنان بە بیانووی حیجابی زۆرملێ
داواکاری گشتی و شۆڕشگێڕی بیرجەند لە ئێران بە بیانووی نەپۆشینی حیجابی زۆرەملێ بۆ ژنان، غەرامە و دەستبەسەرکردنی ئۆتۆمبێلی ڕاگەیاند.

ناوەندی هەواڵ
عەلی نەسای زەهان، داواکاری گشتی و شۆڕشی بیرجەند لە ئێران، هەڕەشەی لە ژنانی "ناحیجاب" کرد بە غەرامە و بێبەشکردنی ئیمکاناتی گشتی لە کۆمەڵگادا.
بەگوێرەی ئەم هەواڵە، ژنان ئەگەر پابەندی حیجابی زۆرەملێ نەبن، زیاتر لە یەک ملیۆن تومەن غەرامە دەکرێن و لە ئەگەری دووبارەبوونەوەیشدا غەرامەکانیان زیاد دەکات و لە ئاسانکارییەکانی کۆمەڵگا بێبەش دەبن.
هەروەها دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێل بۆ ماوەی یەک تا ٢٠ ڕۆژ وەک یەکێک لە سزاکانی ئەو کەسانە ڕاگەیەندراوە کە حیجابی زۆرەملێ ناپۆشن.