ئەفغانستان بومەلەرزەیەک ٢٥٠ گیان لەدەستدان و سەدان برینداری لێکەوتەوە.

بەهۆی بومەلەرزەیەکەوە کە گوڕەکەی ٦.١ پلەی ڕێختەر بوو زیاتر لە زیاتر لە ٢٥٠ کەس گیانیان لەدەستدان و سەدانی دیکەش برینداربوون.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ، ٢٢ی حوزەیران، بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.١ پلەی ڕێختەر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان لە ویلایەتی پکتیا و خوست ڕوویدا و بەپێی ئامارەکان ٢٥٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ٥٠٠ کەسیش برینداربوون، بومەلەرزەکە نزیکەی ٤٤ کیلۆمەتری شاری خوست لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان و بە قوڵایی ٥١ کیلۆمەتر لە زەوییەوە ڕوویدا.

 

ناوەندی بومەلەرزەزانی ئەوروپا و ناوەڕاست لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە جگە لە کابول و شارەکانی دیکەی وڵاتی ئەفغانستان، لە پاکستانیش هەستی پێکراوە.

 

ساڵی ڕابردوو بەهۆی بومەلەرزەکەیەکەوە کە گوڕەکەی ٥.٦ پلەی ڕێختەر بوو، ٢٥ کەس لە ویلایەتی بادغیس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەک خانووش وێرانبوون.