تاوانبارێکی دەستدرێژی سەر منداڵێکی ٨ ساڵان و دایکی دەستگیرکرا
لە جەزائیر هێرشکارێکی تاوانی دەستدرێژی سێکسی بۆسەر منداڵیکی ٨ ساڵان و دایکی دەستگیرکرا.

جەزائیر
لە پارێزگای مسیلا لە وڵاتی جەزائیر پیاوێکی هێرشکار، هێرش دەکاتە سەر ژنێکی ٣٠ ساڵ و منداڵە کچە٨ ساڵەکەی، سەرەتا ئەشکەنجەیان دەدات و پاشان دەستدرێژی دەکاتە سەریان، دوای ڕزگاربوونی دایک و منداڵەکە، گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.
تاوانبارەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە و لەبارەی ڕووداوەکەوە لێکۆڵینەوە دەستیپێکرد، ڕێکخراوی جەزائیر بۆ گەشەپێدانی دیالۆگ و کەلتووری مافەکانی مرۆڤ لە پارێزگای مسیلای جەزائیر بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و تاوانی دڕندانەی دەستدرێژیکردنە سەر دایک و کچە منداڵەکەیان ئیدانە کرد.