ڕژاک سیمینارێکی لەبارەی ڕۆڵی ژن لە مێژوودا پێشکەشکرد

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان لە قوتابخانەی قەرەداغی تێکەڵاو سیمینارێکی لەبارەی ژن و ڕۆڵی ژن لە مێژوو و ژیاندا پێشەکشکرد، هەروەها هاوکاری هۆشیاری لەبارەی بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە قوتابییەکان دا. ناوەندی هەواڵ

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان لە قوتابخانەی قەرەداغی تێکەڵاو سیمینارێکی لەبارەی ژن و ڕۆڵی ژن لە مێژوو و ژیاندا پێشەکشکرد، هەروەها هاوکاری هۆشیاری لەبارەی بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە قوتابییەکان دا.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی ٢ی ئادار ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان "ڕژاک" لە قوتابخانەی قەرەداغی بنەڕەتی تێکەڵاو لە شارەدێی قەرەداغ سیمینارێکی ڕێکخست، لەلایەن  ژینۆ ڕەشید و بانو هەڵەبجەیی ئەندامانی ڕێکخراوەکە سیمینارەکە پێشکەشکرا.

 

لە سیمینارەکەدا نزیکی ١٠٠ قوتابی بەشداربوون، تێیدا باس لە ژن، ڕۆڵی ژن لە مێژوو و ژیان، هاوسەنگی ڕەگەزی کرا، ئاماژە بەوەکرا کە ژنانیش مافیان هەیە و دەبێت لە بوارەکانی وەرزش، میوزیک، ئابووری و سەرجەم سێکتەرەکانی دیکەدا بەشداربن، دەبێت توانای ژن بە لاواز سەیرنەکرێت.

 

هاوکات باس لە مێژووی ژن کرا، کە ڕۆڵی سەرەکی لە داهێنان، نیشتەجێبوون و کشتوکاڵیدا هەبووە، لە بەشێکی دیکەشدا، لە پێناو بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و ڕێنمایی بۆ قوتابییەکان، باس لە چۆنییەتی بەکارهێنانی ئینتەرنێت، ئامێرەکانی پەیوەندیکردن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، خۆپاراستن لە خۆراکی بەسەرچوو و ڕێزگرتنی دایکوباوک کرا، قوتابییەکانیش بە پرسیار و تێبینی بەشداری گفتوگۆکان بوون.