ڕژاک چالاکییەکانی ٨ی ئاداری شاری سلێمانی ڕاگەیاند
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان لە سلێمانی زنجیرە چالاکییەکانیان بۆ ٨ی ئادار ڕاگەیاند و بە پێشەنگایەتی ڕۆزا و کلارا زەتکین و هەزاران ژنی دیکە تا بەدەستهێنانی ئازادی ژنان بەردەوام دەبن لە تێکۆشان. سلێمانی
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان لە سلێمانی زنجیرە چالاکییەکانیان بۆ ٨ی ئادار ڕاگەیاند و بە پێشەنگایەتی ڕۆزا و کلارا زەتکین و هەزاران ژنی دیکە تا بەدەستهێنانی ئازادی ژنان بەردەوام دەبن لە تێکۆشان.
سلێمانی
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان لە بینای ڕێکخراوەکەیان کار و چالاکییەکانی شاری سلێمانیان ڕاگەیاند، ئاماژەیان بەوەشدا بە ڕۆحی ٨ی ئادار داگیرکاری و نۆکەری تێکدەشکێنن ئازادی ژن مسۆگەر دەکەن.
ڕاگەیەندراوەکە لەلایەن ژینۆ ڕەشید، ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ئازاد خوێندرایەوە و ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی ژنانیان پیرۆز کرد لە تەواوی ژنانی ئازادیخواز و ڕەنجدەر، "ئەم ڕۆژە، ڕۆژێکی گرنگ و پڕ لە تێکۆشان و خۆڕاگری ژنانە، بەرامبەر ئەقڵیەت و هزری سیستمی دەسەڵاتدار و نێرسالار و لەپێناو دادپەروەری".
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "٨ی ئادار بە پێشەنگایەتی ڕۆزا و کلارا زەتکین و هەزاران ژن کە تا ئەمڕۆ بەردەوامن و بە قوربانیدانی ژنانی تێکۆشەری وەک لەیلا قاسم، ساکینە جانسز، ڤیان و شەرڤانان و هەزاران ژنی ئازادیخواز مافی ژنان بەدەستدەهێنین و ڕێگەیان بەردەوام دەکەین".
ڕژاک کار و چالاکییەکانی شاری سلێمانی بە بۆنەی ٨ی ئادار ڕاگەیاند، بەم شێوەیەیە:
١ی ئادار، پێشەنگای شێوەکاری ژنان بەڕێوەدەچێت.
٢ی ئادار، لە پارکی هەواری شار چالاکی دار چاندن بەڕێوەدەچێت.
٣ی ئادار، لەناو بازار گوڵ دەبەخشرێتەوە و پیرۆزبایی لە ژنان دەکرێت.
٤ی ئادار، ئاهەنگی ٨ی ئادار لە بەردەقارەمان بە بەشداری چەند هونەرمەندێک ساز دەکرێت.