هێرشێک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل ئەنجامدرا
لە ئەنجامی هێرشەکەدا کە لە ناوەندی شاری تەلئەبیب بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەنجامدرا، کەسێک گیانی لەدەستدا و ٤ کەسی دیکەش برینداربوون.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/07/20240719-20240719-20240719-690x390cc-mrk-19-07-2024-israil-patlama-jpg80d65d-image-jpg3ae906-image-jpg44ca13-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
شەوی ڕابردوو لە ناوەندی شاری تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل و لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشێک ئەنجامدرا و بە پێی ڕاگەیاندراوی دەزگای فریاکەوتنی خێرای ئیسرائیل، بە ناوی ئەستێرەی سووری داود، پیاوێکی تەمەن ٥٠ ساڵ گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون، کە دوانیان لەناو ماڵ و دوو کەسەکەی دیکە لە شەقامەکەدا بوون.
بەگوێرەی لێدوانی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل؛ تەقینەوەکە لە تەلئەبیب بەهۆی "توخمێکی ئاسمانییەوە" بووە و ئاگادارکەرەوەکان ئاگادار کردنەوەیان نەداوە، ڕاشگەیەندرا کە لێکۆڵینەوە لەسەر هێرشەکە دەستیپێکردووە و ئیسرائیل دەورییەکانی چڕکردووەتەوە بۆ پاراستنی ئاسمانی خۆی.
یەحیا سێری، وتەبێژی سەربازی حوسییەکانی یەمەن لە بەیاننامەکەیدا لە هەژماری ئێکس، پشتڕاستیان کردەوە کە هێرشەکە لە تەلئەبیب ئەنجامدراوە، دواتر وردەکارییەکان ڕادەگەیەنن.