سیمینارێک لە بارەی هۆشیارکردنەوەی مەترسییەکانی ماددەی هۆشبەر پێشکەشکرا
تۆڕی هاوبەشی ڕێکحراوەکان، سیمینارێکی بۆ پاریزەر جوانە عەبدولواحید، لەسەر مەترسییەکانی ماددەی هۆشبەر ڕێکخست و وتی: گەنجان کە بناغەی دروستبونی گۆمەڵگەن، پێویستە ئەو کەسانەی بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرن بەزووترین کات چارەسەریان بۆ بکرێت.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/06/20240604-441091467-1011391110420155-8706925753485338357-n-jpgd62c64-image.jpg)
سلێمانی
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هۆڵی تەلاری تەوار لە شاری سلێمانی، تۆڕی هاوبەشی ڕێکحراوەکان سیمینارێکی بۆ پارێزەر جوانە عەبدولواحید، دەربارەی هۆشیارکردنەوە لە مەترسییەکانی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان بەتایبەت کاریگەرییەکانی لەسەر دەروون و جەستەی گەنجان، ڕێکخست.
لە سیمینارەکەدا جۆرەکانی ماددە هۆشبەرەکان خرایەڕوو، هەروەها کاریگەرییە خراپەکانی کە ماوەیەکی زۆر لە جەستەدا دەمێنێتەوە باسی لێوە کرا و هۆکارەکانی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان گەڕێندرایەوە بۆ تێکەڵبوونی کولتوری شێوازی ژیانی وڵاتانی ترەوە.
هەر سیمینارەکەدا باس لە چارەسەرەکانی کەمکردنەوە و لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەکان کرا، ئەمەش لە ڕێگەی هۆشیارکردنەوە و چارەسەرکردنی تەندروستی و دانانی لیژنەی باڵا، بۆ ئاسایشی وڵات، ڕێگری لە بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە، ڕوودەدات
جوانە عەبدولواحید، پارێزەر، سەبارەت بە گرنگی خستنەڕووی مەترسییەکانی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر وتی: پێویستە بەردەوام هۆشیاری بدرێت بە کۆمەڵگە، بە تایبەت گەنجان کە بناغەی دروستبونی گۆمەڵگەن، پێویستە ئەو کەسانەی بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرن، بەزووترین کات چارەسەریان بۆ بکرێت، لایەنی دەروونی و جەستەییان بخرێتە باری ئاسایی خۆیان، بۆ ئەوەی تێکەڵ بە کۆمەڵگە بکرێنەوە و چالاکیان هەبێت لە ژیان بەتایبەت گەنجان.
پانێڵەکە بە گفتوگۆی ئامادەبووان کۆتایی هات.