لە مەخموور ١ی ئایار پیرۆز کرا

١ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاران لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" پیرۆز کرا.

مەخموور

 

دانیشتووانی کامپی پەنابەرانی مەخموور لە ١ی ئایاردا بە ئاهەنگێکی بە جۆش ڕۆژی جیهانی کرێکارانیان پیرۆز کرد، پێش دەستپێکردنی ئاهەنگەکە خولەکێک ڕێز لە هەموو گیان فیدایانی ئازادی کوردستان گیرا، دواتر ڕاگەیاندراوێک کە لەلایەن کرێکارانەوە نووسراوە لەلایەن حەکیم بەنکەوە خوێندرایەوە.

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:

دەیان شۆڕش و ڕاپەڕین لە دژی داگیرکردنی خاکی کوردستان دەستیپێکردووە، بەڵام ئەنجامیان بەدەست نەهێناوە. بەڵام بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ، شۆڕشێکی هاوچەرخ دامەزرا کە پشتی خۆی بە گەل بەست و بۆ ئەوەی ئەم خەباتەش بگاتە ئەنجامی ڕاستەقینەی خۆی، پیشەنگایەتی و سامان بە چینی کرێکار بەسترایەوە و ناوی پارتی کرێکارانی کوردستانیشی لێنرا. ڕێبەر ئاپۆ و هاوڕێکانی کە دامەزرێنەری ئەم پارتەن، هەنگاوی سەرەکی شۆڕشی ئازادی کوردستانیان بە شێوەیەکی تەندروست ناوە کە سەرەڕای هەموو سەردانەکانی هێزە ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و خیانەتکارەکان، هەموو ڕۆژێک شۆڕش بە بەرخۆدان زیاد دەکات، ئەمڕۆ خەبات لەسەر بنەمای پارادایم و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ و بە پێشەنگایەتی ژنانی ئازاد و کرێکاران و خەباتکارانی ئازادیخواز، خەبات زیاتر مانادار و کاریگەر و بەهادارتر دەکات، نابێت ئەوە لەبیر بکرێت کە بەدەستهێنانی بەهای کار، ماف، ئازادی، دادپەروەری دەکرێت خەباتێکی ڕاستەقینە و ڕاستگۆ پێشکەش بکرێت، لە دژی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، سیستمی ژیانەوەی ڕێبەر ئاپۆ پێشبخرێت.

 

دوای ڕاگەیاندراوەکە، گروپی مۆسیقای قەرەچۆخ بە گۆرانی و شایی ١ی ئایاری لە دانیشتووانی کامپەکە پیرۆز کردو هەروەها گرووپی مۆسیقای قەرەچۆخ لەگەڵ ئەستێرەی زێڕین و تەڤ-چاند گۆرانیان وت و ئاهەنگەکە بە هەڵپەڕکێ و خۆشی کۆتایی هات.