لە هەولێر ژنێکی کریستیان بووە دادنووس
بۆ یەکەمجار لە شاری هەولێر ژنێکی کریستیان بە ناوی "هیبە نەجيب عەبۆ" لە فەرمانگەی دادنووسی عەنکاوە بووە دادنووس.

ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی ١٦ی ئایار، لە ڕێوڕەسمێکدا، هیبە نەجیب عەبۆ، کە ژنێکی کریستیانە بووە دادنووس لە فەرمانگەی دادنووسی عەنکاوە.
هیبە نەجيب عەبۆ، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە یاسادا هەیە و ماوەی ١٣ ساڵە لە فەرمانگەی دادنووسی ١ی هەولێر کار دەکات.