ڕێزان شێخ دلێر: دوێنێ ڕۆژێکی مێژوویی بوو
ڕێزان شێخ دلێر چالاكوانی سیاسی دەڵێت: دوێنێ ڕۆژێکی مێژوویی بوو و تێیدا هەنگاوێكی گرنگ و چارەنووسساز و سەرەكی بەڕێوەچوو.

ناوەندی هەواڵ
دوێنێ ١١ی تەمووز. گروپی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" بە بەشدری ٣٠ گەریلا لە ئەشكەوتی جاسەنە لە سنووری شارۆچكەی دووكانی سەر بە پارێزگای سلێمانی چەكەكانیان سوتاند.
ڕێزان شێخ دلێر، چالاكوانی سیاسی لەبارەی هەنگاوە مێژووییەكەی گروپێكی گەریلا لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نووسیویەتی: دوێنێ ڕۆژێکی مێژوویی بوو و تێیدا هەنگاوێكی گرنگ و چارەنووسساز و سەرەكی بەڕێوەچوو، ئەمە تەنها گۆڕانکارییەکی سیاسی نییە، بەڵکو قۆناغێکی نوێیە بۆ پەیوەندییەکی ئاشتیی دادپەروەرانە و بەرەوپێشچوونێكی گەورەیە بۆ کارەکانی پرۆسەی ئاشتی و ئاشتەوایی لە ناوچەکەدا.