یەژەشە بە گروپی کاراتی پێشوازی لە ٨ی ئادار دەکات
گروپی کاراتی یەژەشە، کە بە هونەری خۆپاراستن بەشداری ئاهەنگی ٨ی ئادار دەکەن، ئامادەکارییەکانی دەستپێکرد و دەڵێن: " ئێمە لەم ڕۆژەدا بەرخۆدانی هەموو ژنانی تێکۆشەر پیرۆز دەکەین، ئێمەی ژنان دەتوانین بە خۆپاراستن ژیانێکی ئازاد دروست بکەین".
شەنگال
لە شەنگال هەموو ژنان لە چالاکیدان بۆ پێشوازیکردن لە ٨ی ئادار کە ڕۆژی بەرخۆدانی ژنانە لە بەرامبەر زوڵم و ستەمدا، واتایەکی گرنگیشی بۆ ژنانی ئێزدی هەیە، ژنانی ئێزدی هەمیشە کاریگەری شەڕ و عەقڵییەتی پیاوسالارییان لەسەربووە، هەرچەندە ئەو نادادپەروەرییەیان قبوڵ نەبوو بەڵام لەبەر ئەوەی ڕێبازی تێکۆشینیان نەدەزانی بێدەنگیان هەڵبژاردبوو، لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ەوە ژنانی ئێزدی بە هەڵگرتنی چەک هەنگاوی یەکەمیان بەرەو ئازادی ناو لەو کاتەوە ژنانی ئێزدی هەنگاو بە هەنگاو بۆ ئازادی خۆیان و کۆمەڵگاکەیان تێدەکۆشن، ئەمساڵیش لەگەڵ سەرهەڵدانی تێکۆشانی ژنانی ئێزدی، ڕەنگی ٨ی ئادار هەموو شەنگالی ڕازاندوەتەوە.
یەکینەکانی ژنانی شەنگال "یەژەشە"، کە بە گروپی کاراتی بەشداری ئاهەنگی ٨ی ئادار دەکەن، دەستیان بە ئامادەکارییەکانیان کردووە شەڕڤانی یەژەشە پاریس خەلەف لەوبارەیەوە بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.
"خۆپاراستن بۆ ژنان گرنگە"
پاریس خەلەف ڕایگەیاند، کە دەیانەوێت لە ٨ی ئادار لەگەڵ گروپی کاراتی بچنە سەر ستەیج و باسی لە ئامادەکارییەکانیان کردو وتی: "ئێمە بۆ ٨ی ئادار پیرۆزبایی لە هەموو ژنان دەکەین، بەتایبەتی ژنانی ئێزدی، هیواخوازن ئەمساڵ ببێتە ساڵی ئازادی بۆ هەموو ژنان".