ئێزدییەکان: تا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد نەکرێت چالاکییەکانمان ڕاناگرین
ژنانی ئێزدی پێشەنگایەتی هەڵمەتی "بیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بخوێننەوە و فێری کەسانی دیکە بکە" داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.

شەنگال
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "بیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بخوێنەرەوە و فێری کەسانی دیکە بکە" کە لەلایەن تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی "TAJÊ" بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردووە، تا ئێستا چەندین چالاکیی جیاواز ڕێکخراوون.
ژنانی ئێزدی بۆچوونی خۆیان سەبارەت بەو هەڵمەتە باس کرد کە بە ئاگاداربوون لە بیرۆکەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان توانیان خۆیان لە سیستمی پیاوسالاری و پراکتیزە دڕندەکانیان بپارێزن.
زۆزان سیمو، ئەندامی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی، دووپاتی کردەوە کە هەڵمەتی "بیرکردنەوەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بخوێنەرەوە و فێری کەسانی دیکە بکە" لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەردەوامە و ڕایدەگەیەنێت، ئەو چالاکیانەی لە چوارچێوەی ئەو کامپینەدا ڕێکخراون، گرنگییەکی زۆری هەموو لایەک وەردەگرن.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەک ژنانی ئێزدی داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن. وتی: ئایدۆلۆژیای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئێمەی لە جینۆساید ڕزگار کرد، پێش جینۆساید، ئێمە نەفام بووین، بەڵام دوای ئاگاداربوونمان لە بیرۆکەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هەموو شتێک گۆڕا.
زۆزان سیمو جەختی لەوە کردەوە کە ئەوان ئازاد نابن تا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە شێوەیەکی جەستەیی ئازاد نەکرێت، چوار دیواری زیندانەکە بەجێبهێڵێت، وتی: ئەوەی لەم پرۆسەیەدا لێمان دەخوازرێت ئەوەیە کە بەردەوام بین لە تەڤگەرەکەمان تا ئەو کاتەی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان بەدەست دێت.
شەمە حەلیقی، ئەندامی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی وتی: وەک ژنانی ئێزیدی ناتوانین زۆر شت بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بکەین، بەڵام تا ئازادکردنی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە چالاکییەکانمان ڕاناگرین، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش داوا لە هەموو لایەک دەکەم داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بکەن.