ئێزدییەکان جەژنی جمای شەرفەدین پیرۆز دەکەن

بە بەشداری هەزاران کەس، جەژنی جمای شەرفەدین، کە یەکێکە لە جەژنە گرنگەکانی کۆمەڵگەی ئێزدی بەڕێوەچوو.

شنگال 

 

جما بە واتای "کۆبوونەوە" دێت، کاتێک زۆر کەس کۆدەبنەوە، پێی دەوترێت جما، وشه که خۆی عه ڕه بییه و له کوردیشدا کۆبوونەوەیە، جەژنی جما دوو ڕۆژ دەخایەنێت، ڕۆژی یەکەم ڕۆژی ئامادەکارییە و ڕۆژی دووەم ڕۆژی ڕێوڕەسمی ئاینییە.

 

بەپێی داتای زانایانی ئایینی و مێژوونووس و کەسایەتییە ئێزدییەکان، لە مێژوودا ئێزدییەکان لە دژی داگیرکەران شەڕیان کردووە، لە ناوەڕاستی شەڕێکدا بوون. هەموو هەوڵی سەردەستەکان بۆ وێرانکردنی ئەو پیرۆزگایانەی ئێزدییەکان بوو. بەڵام بە بەرخۆدان و باجی قورس، ئێزدییەکان شوێنە پیرۆزەکانی خۆیان پاراست، لەو کاتەدا خەڵک نەیاندەتوانی وەک ئێستا بە ئاسانی کۆببنەوە. چونکە هەر گۆڕستانێک ڕۆژی تایبەتی خۆی هەبوو. لەو ڕۆژەدا هەمووان دەچنە شوێنی جماو جەژنی خۆیان دەگێڕن.

 

لە جەژنی جمادا گۆڕستان و شوێنە پیرۆزەکان نۆژەن دەکرێنەوە. لە ڕۆژی دووەمدا دەرگاکانی ناو قوبە نۆژەن دەکرێنەوە، پەری لە قوماشی سەوز و سوور و زەرد دروست دەکرێت و لەناو قوبەدا دادەنرێت. ئەوانەی سەردانی گۆڕستان دەکەن تاجە گوڵینەیان پێدەبەخشن و ئاواتەکانیان بۆ خودا دەخەنە ڕوو.

 

جەژنی جمای شەرفەدین کە یەکێکە لە جەژنە گرنگەکانی کۆمەڵگەی ئێزدی بە بەشداری هەزاران کەس بەڕێوەچوو. لەو بۆنەیەدا کە سەرنجی زۆری بۆ لای خۆی ڕاکێشا، ژنان بە پۆشینی جلوبەرگی سپی، کە هێمای ناسنامەی ئێزیدییە، بەشداری ئاهەنگەکەیان کرد.

 

جمای شەرفەدین کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو، ئەمڕۆ بە سواربوونی پەری و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.

 

ئەو ژنانەی بەشداریان لە کۆمەڵگەی شەرفەدین کرد، هەستی خۆیان بۆ دەزگاکەمان دەربڕی.

 

 ژنێکی گەنج بەناوی بێریڤان شنگالی خۆشحاڵییەکی زۆری خۆی بە هاتنی جمای شەرفەدین دەربڕی و وتی: هاتنی ئێزدییەکان بۆ جمای شەرفەدین مایەی شانازییە و پیرۆزبایی ئەم جەژنە لە هەموو ئێزدییەکان و شەهیدانی ئێزدیخان دەکەم، پێویستە ئێزدییەکان هەموو ساڵێک بێنە ئێرە و ئاهەنگی جەژنەکانیان بگێڕن و یەکبگرن، لە لایەکی ترەوە پیرۆزکردنی شەرفەدین بە جلوبەرگی ئێزدی مایەی خۆشی و شانازییە. جارێکی تر پیرۆزبایی لە هەموو ئێزدییەکان دەکەم بە بۆنەی جمای شەرفەدین و دەڵێم دەبێت هەموو ئێزدییەکان یەکبگرن.

 

هەروەها مادلین قاسم پیرۆزبایی لە هەموو ئێزدییەکان کە تا ئێستاش دیلن لە دەستی داعش و شەهیدانی تلعوزێر و لە جمای شەرفەدین کرد.