ئیسرائیل هێرشی کردە سەر خوێندنگەیەک کە خەڵکی مەدەنی تێیدا دەمێننەوە

بەهۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر خوێندنگەی ئەلجەونی کە دەکەوێتە ناوچەی نوسەیرات لە ناوەندی کەرتی غەززە، ١٦ هاوڵاتی غەززە گیانیان لەدەستدا و ٥٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی تەندروستی لە غەززە لە ڕاگەیەندراوێکدا لە ٦ی تەمووزدا ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل خوێندنگەی ئەلجەونی کە دەکەوێتە ناوچەی نوسەیرات لە ناوەندی کەرتی غەززە بۆردومان کردووە.

 

 ئاماژە بەوە کراوە، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٦ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و ٥٠ کەسیش برینداربوون، تەرمی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا، ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە سێ جار خوێندنگەی ئەلجەونی کردووەتە ئامانج.

 

خەڵکی مەدەنی لە ناوچەی جیبالیە کراونەتە ئامانج

 بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵی فەرمی فەلەستینی ""WAFA، ڕاگەیەندراوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل خەڵکی مەدەنییان لە ناوچەی جیبالیە لە باکووری کەرتی غەززە کردووەتە ئامانج، لە هێرشەکەدا کەسێک گیانی لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆری دیکەش برینداربووە.

 

 فەڵەستینییەک لە هێرشی ئیسرائیل لە دەوروبەری شاری ئەلئەبرار جامی لە غەززە گیانی لەدەستدا، تەرمی دوو ژن و ٧ کەس لە شاری ڕەفەح لە باشووری غەززە دۆزرایەوە.

 

لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە، لانیکەم ١٥ هەزار و ٦٩٤ منداڵ، ١٠ هەزار و ٢٧٩ ژن، لەناو ٣٨ هەزار و ٩٨ فەلەستینیدان کە گیانیان لەدەستداوە، ٨٧ هەزار و ٧٠٥ کەسیش بریندار بوون.

 

ئاماژە بەوەکراوە، هێشتا تەرمی گیان لەدەستدراوان لە ژێر وێرانەکاندا ماون، هەروەها کەناری ڕێگاکان، دامەزراوە پەروەردەییەکان و نەخۆشخانەکان دەکرێنە ئامانج و دامەزراوە مەدەنییەکان وێران دەکرێن.