ئینتەرنێت لە چەند شارێکی ئەفغانستان بە فەرمانی مەلا هەیبەتوڵا ئاخوندزادە دادەخرێت
مەلا هەیبەتوڵا ئاخوندزادە، سەرۆکی تاڵیبان فەرمانی دا بە داخستنی ئینتەرنێتی بەشێک یان تەواو لە چەند شارێکی ئەفغانستان، ئەو بڕیارە نیگەرانیی هاووڵاتیان و خوێندکاران و زانکۆی لێکەوتووەتەوە.

بەهاران لەهیب
ئەفغناستان-بەپێی زانیارییەکان، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ئینتەرنێت لە شارەکانی قەندەهار، هەلمەند، ئوروزگان، مەزار، نەنگەرهار، تەخار، بەدەخشان و زابول بە تەواوی پچڕاوە. هەروەها لە شارەکانی تریشدا بەردەوام دەبڕدرێت، بەکارهێنەرانی دیجیتاڵ میدیا ڕایانگەیاند کە بە هیچ شێوەیەک ناتوانن دەستیان بە تۆڕەکانی دیجیتاڵ میدیا و خزمەتگوزارییە ئۆنلاینەکان بگات.
سەرچاوەکان لە کابول باس لەوە دەکەن کە ئەم کارە لەسەر فەرمانی مەلا هەیبەتوڵا کراوە و ئامانجی کۆنترۆڵکردنی زانیاری و سنووردارکردنی دەستڕاگەیشتن بە تۆڕەکانی میدیای دیجیتاڵییە، بەڵام تا ئێستا تاڵیبان هیچ لێدوانێکی فەرمی نەداوە.
داخستنی ئینتەرنێت کاریگەری لەسەر پەروەردە و بازرگانی هەیە
داخستنی ئینتەرنێت کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی ڕۆژانەی خەڵک هەبووە، زۆرێک لە خوێندکارانی قوتابخانە و زانکۆ ڕایانگەیاند کە ناتوانن بە شێوەی ئۆنلاین دەستیان بە خوێندن بگات، هەروەها بازرگانان ڕایانگەیاندووە کە بەهۆی کوژانەوەی ئینتەرنێتەوە زیانی داراییان بەرکەوتووە. چالاکوانی سیاسی ئەم هەوڵە بە پێشێلکردنی ئازادی ڕادەربڕین و مافی دەستگەیشتن بە زانیاری دەزانن و هۆشداری دەدەن کە ئەفغانستان بە گۆشەگیری دەمێنێتەوە.
بە گوێرەی تاڵیبان، ئینتەرنێت ‘گوناهە’.
تاڵیبان بەکارهێنانی ئینتەرنێت بە ‘گوناه/حەرام’ لە ئیسلامدا دەزانێت، نەسرین وەلی، خوێندکاری زانکۆ، کە بە شێوەی دیجیتاڵی لە کابول درێژە بە خوێندن دەدات، وتی: تێناگەم بۆچی تاڵیبان هەمیشە ئیسلام وەک بیانوویەک بۆ دوژمنایەتی خۆیان بەرامبەر بە ژنان و دژایەتیکردنیان بۆ شارستانیەت بە پاساو دەهێنێتەوە، ئەوان دەزانن کە بەناوی ئیسلامەوە دەتوانن بە ئاسانی هەمووان بچەوسێننەوەو بێدەنگ بکەن، لەو کاتەوەی بیستوومە کە ئینتەرنێت لە هەندێک شاردا پچڕاوە، سترێسم لەسەر دروست بووە، چی ئەگەر هەمان شت لە کابول ڕووبدات چی؟ ئەو شەوە نەمتوانی بخەوم. بەردەوام بیرم لە خوێندکارە کچەکان دەکردەوە کە ئەوانن خوێندنی دیجیتاڵی سەرەڕای سەختییەکان تاڵیبان هەمیشە بیانووی ئایینی و رەوشتی بەکاردەهێنن چونکە دەزانن کە ژنانی گەنج دەتوانن بەردەوام بن لە خوێندن و بە شێوەیەکی دیجیتاڵی کاربکەن.
هەرگیز هیوای ژنانی ئەفغانستان ناشکێت
هەروەها ژنێکی گەنجی گۆڕستانی ڕۆیا وەسیل دەڵێت: "ناتوانی چاوەڕێی هیچ شتێکی تر لە گروپێک بکەیت کە دوژمنایەتی ژنان دەکەن، نەخۆش و نامرۆڤن، سەدان ژن و منداڵی وەک من جارێکی دیکە لە خوێندن و کارکردن بێبەش کراون، بەڵام من باوەڕم وایە کە ژنانی ئەفغانی هەرگیز هیوایان لەدەست نادەن.
کوژانەوەی ئینتەرنێت ڕێگایەکە بۆ سنووردارکردنی ئازادی
داخستنی ئینتەرنێت بە فەرمانی سەرۆکی تاڵیبان هەوڵێکی نوێیە بۆ سنووردارکردنی ئازادی. لەم خاڵەدا نەک هەر دەستڕاگەیشتن بە خوێندن و کار و بازرگانی هاووڵاتیان دەخاتە مەترسییەوە؛ هەروەها بەربەست بۆ مافە پەروەردەیی و کۆمەڵایەتییەکانی ژنان بە تایبەتی دروست دەکات، سەرەڕای هەموو فشارەکان، بەرخۆدان و دەنگی ژنانی ئەفغانستان نیشان دەدات کە ئازادی و دادپەروەری و هیوا لە کۆمەڵگای ئەفغانستاندا هێشتا زیندووە.