ئیلهام ئەحمەد: لاپەڕەیەکی نوێ دەکەینەوە
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری ڕایگەیاند کە کۆتایی هاتنی دیسپۆتیزم سەرەتای سەردەمێکی دادپەروەری و دیموکراسییە.

ناوەندی هەواڵ
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆیدا سەبارەت بە ڕووخانی حکومەتی شام نووسنێکی بڵاوکردەوە.
لە بڵاوکراوەکەی ئیلهام ئەحمەددا هاتووە: ئەمڕۆ ڕایدەگەیەنین کە دیپۆرتیزم کۆتایی هاتووە، ئێمە ڕابردوو بەجێدەهێڵین و لاپەڕەیەکی نوێ دەکەینەوە بەو هیوایەی هەوڵەکان بۆ داهاتوویەکی دادپەروەر و دیموکراسی بۆ گەلی سووریا بەدیبهێندرێت. با دەنگی تفەنگ بێدەنگ بکەین و دیالۆگ وەک بناغەی بونیادنانی ئاشتی دابمەزرێنین