یونیسێف: شەڕ و توندوتیژی لە سووریا ژیانی منداڵانی وێران کردووە

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان "یونیسێف" هۆشداری داوە لە خراپتربوونی قەیرانی بەدخۆراکی، کە هەڕەشە لە ژیانی ٥٣٧ هەزار منداڵ دەکات لە یەمەن.

ناوەندی هەواڵ

 

لەگەڵ بەردەوامی شەڕ لە یەمەن، بڵاوبوونەوەی بەدخۆراکی هەڕەشە لە ژیانی منداڵان دەکات، سیستمی بەرگری لاواز دەکات و گەشەیان دوادەخات و لە توانا سروشتییەکانیان بێبەش دەکات و هەروەها کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی نەوەکانی داهاتوو دەبێت.

 

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان "یونسێف" ڕۆژی ٢٥ی ئادار ،ڕایگەیاند کە زیاتر ٥٠٪ منداڵانی خوار تەمەن ٥ ساڵ بەدەست بەدخۆراکی دەناڵێنن، کە مەترسیدارترین جۆری برسێتی دەبێتە هۆی مردن، ئەمە لە جیهاندا بێ هاوتایە و هۆشداری دەدات لە خراپتربوونی قەیرانی بەدخۆراکی کە هەڕەشە لە ژیانی سەدان هەزار منداڵ لە یەمەن دەکات.

 

نوێنەری ڕێکخراوەکە لە یەمەن دۆخی مرۆیی بە قەیرانێک پێناسە کرد ،کە بە برسێتی و بێبەشی تایبەتمەندە، پەرەسەندنی ئەم دواییە دۆخەکە مەترسیدارتر دەکات.

 

 لە هەر دوو منداڵێکی خوار تەمەنی پێنج ساڵ، یەکێکیان بەدەست بەدخۆراکی توندەوە دەناڵێنێت، ڕەنگدانەوەی گەورەیی ئەو کارەساتەیە کە ڕووبەڕووی نەوەی داهاتوو دەبێتەوە لە یەمەن.

 

بەدخۆراکی نەک هەر مەترسی لەسەر ژیانی منداڵان دروست دەکات، بەڵکو سیستمی بەرگری لەشیان لاواز دەکات ، گەشەکردنیان وەستاندووە، بەمەش لە توانای سروشتییان بێبەش دەکات.

 

 بارودۆخی ئێستا تەنها قەیرانی تەندروستی نییە، بەڵکو سزای لەسێدارەدانی هەزاران کەسە، بە پێی ململانێی بەردەوام ژێرخانی تێکدەدا و ڕێگری دەکات لە گەیشتی یارمەتی مرۆیی بۆ ئەو ناوچانەی زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە.

 

ئاشکرایکرد، زیاتر لە ملیۆنێک و ٤٠٠ هەزار ئافرەتی دووگیان و شیردەر بەدەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن، ئەمەش مەترسی مردنی دایک و کۆرپە زیاد دەکات ،کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی نەوەکانی داهاتوو دەبێت.   کە زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی یەمەن بۆ مانەوە پشت بە هاوکارییە مرۆییەکان دەبەستن، ئەمەش ڕەنگدانەوەی قووڵایی ئەو قەیرانەیە کە لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆوە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە وڵاتەکەی گرتووەتەوە.

 

سەرەڕای ئاستەنگە ئەمنییەکان و بارودۆخە سەختەکان، نوێنەری یونیسێڤ جەختی لەوە کردەوە کە ڕێکخراوەکە بەردەوام دەبێت لە کاری مەیدانی بۆ دابینکردنی خۆراک و هاوکاری پزیشکی بۆ منداڵە پێویستیانە  بەڵام ئەمە پێویستی بە پاڵپشتی دارایی بەرچاو هەیە، ڕێکخراوەکە پێویستی بە بڕی ١٥٧ ملیۆن دۆلاری دیکە هەیە بۆ ساڵی ٢٠٢٥ ، دڵنیابوون لە بەردەوامیی هەوڵەکانی لە یەمەن و ڕزگارکردنی ژیانی هەزاران منداڵ کە بەهۆی برسێتیەوە مەترسی مردنیان لەسەرە.

 

سەبارەت بە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا ڕوونیکردەوە، بە وردی کراونەتە ئامانج، زەبرێکی بەرچاویان بە دانیشتوانی مەدەنی گەیاندووە، بەتایبەتی کە هەشت منداڵ لە بۆردومانەکەی ئەم دواییەی باکووری یەمەن گیانیان لەدەستدا . جەختیشی لەوە کردەوە کە هەر جۆرە هەڵکشانێکی سەربازی ،دۆخی مرۆیی زیاتر ئاڵۆز دەکات و ناڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر هەوڵەکانی فریاگوزاری ڕێکخراوە مرۆییەکان دەبێت.

 

یونسێف داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هەوڵە مرۆییەکان چڕتر بکاتەوە، بودجەی پێویست بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنە فریاگوزاریەکان دابین بکات، هۆشداریشیدا لەوەی کە بەپەلە چارەسەر نەکردنی کارەساتێکی مرۆیی بێوێنەی لێدەکەوێتەوە، لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی منداڵانی بەدەست برسێتی و نەخۆشی، لە کاتێکدا شەڕ بەردەوامە و ڕاستیەکی  دڵتەزێن بەسەر ملیۆنان یەمەنیدا دەسەپێنێت.