ئەو ژنەی لە ڕانیە سووتا گیانی لەدەستدا
ئەو ژنەی لە ڕانیە بوتڵی غاز لە ماڵەکەیان تەقییەوە، بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی ١٣ی ئادار،لە رانیە لە ناو ماڵێکدا، بوتڵی غاز تەقییەوە و ئاگر لە ماڵەکە كەوتەوە، بەهۆیەوە زیان بەر کەلوپەلی ماڵەکە کەوت و ژنی ماڵەکەش بەشێکی جەستەی سووتا، دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی هەولێر کرا.
بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ ١٧ی ئادار لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر ئەو ژنەی لە ڕانیە بوتڵی غاز لە ماڵەکەیان تەقییەوە، دوای چوار ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.
هەروەها، زاندراوە ئەو ژنە تەمەنی ٥٢ ساڵە و ژنی ماڵەوە بوو، دایكی چوار منداڵە.